کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەمانە لەژیانی ھاوسەرێتیدا سازشی لەسەر ناکرێت
SNN: 

چەند بابەتێک ھەن کەناکرێ سازشی لەسەر بکرێت لەبارەی پەیوەندیی ھاوسەرێتییەوە لەکاریگەرییە نەرێنی و دەرەنجامەکانی لەنێوانی ژن و پیاودا، سەرباری رێزگرتنی یەکتری.
لەوبارەیەوە وێبسایتی (فامیلی  شەیر)ی ئەلیکترۆنی پێنج شتی داناوە کەناکرێ سازشی لێ بکرێت لەپەیوەندیی ھاوسەرێتیدا: 
١-ئەگەر ھاوسەری ژیانت داوای لێ کردیت پاشگەز بیتەوە لەبەشێک لەبنەماکانی ژیانت یان بۆچوونەکانت تۆ رازی مەبە چونکە رەنگە بەشێکی دانەبراو بێت لەکەسایەتیت.
٢-خێزان و ھاورێیان: ھەوڵ بدە پابەندی خێزان و ھاورێیەتیت بکەیت وەک بەر لەھاوسەرێتی ئەمەش کاریگەرە بەبۆچوونی ھاوسەران و ژیانی نەرێنی، ئەگەر کاریگەری خراپی نەکرد لەسەر ژیانی ھاوسەرێتیت، نابێ سازش بکەیت لەم پەیوەندییە و ھەوڵ بدەیت متمانە بەھاوسەرەکەت بکەیت.
٣-رێزگرتن : ئەگەر ھاوبەشی ژیانت ھەست دەکات کەتۆ لەئاستێکی نزمدایت لەھەر بوارێکدا ئەوا بزانە کەپەیوەندییەکەتان ناھاوسەنگە و پێویستی بەسەرلەنوێ رێکخستنەوەی دەکات.
٤-خەون و تەماحەکان: لەزۆربەی حاڵەتەکاندا یەکێ لەھاوسەران واز لەخەونێکی دەھێنێت لەدوای ھاوسەرێتی وەک جۆرێک لەقوربانیدان لەپێناو بەرژەوەندیی ھاوسەرەکەیدا.
٥-ئاسایشی کەسێتی: رەنگە ژن رووبەرووی توندوتیژی جەستەیی ببێتەوە لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە لەھەندێ کاتدا، ئەمەش ھێڵی سورە نابێ ژنان پشتگوێی بخەن، و دەبێ سنورێک دابنێن بۆ ھەڵسوکەوتنی توندوتیژی ھاوسەرەکەی تا ژیانی نەبێتە دۆزەخ.

2 هەفتە پێشتر - Oct 29 2017 10:13AM
1787
بابه‌تی زیاتر