کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چوار ئاستەنگ لەبەردەم رێگەی سەرکەوتندا
SNN: 

شارەزایان ئاماژە بەوەدەکەن ئەو کەسانەی لەرێی سەرکەوتندان لەبوارە جیاوازەکاندا چەند تایبەتمەندییەکی ھاوبەشیان ھەیە لەدیارترینیان توانای خۆیانە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و گرفتەکان کەدێتە رێی رەوتی پیشەییان.
لەوانەش: 
١-ترس لەشکست: ئەمەش رێگرە لەوانەی دەیانەوێ بەرەو سەرکەوتن ھەنگاو بنێن کەدەترسن لەشکستھێنان و ئەمەش دەبێ بزانن کەپێویست بەبوێری و ئازایەتییە بۆ تێپەراندنی.
٢- ترس لەسەرکەوتن: ئەمەش ھەندێ کەس ھەستی پێ دەکەن ھۆکارەکەشی ئەوەیە دەترسن ئەم سەرکەوتنە ببێتە ھۆی شکستێکی پێشبینی کراو یان زیانێک. بۆیە کەسانی سەرکەوتوو ناترسن لەسەرکەوتن چونکە ھەستی ئەرێنیان پێ دەدات و ھاندەریانە.
٣-دیاریکردنی ماوەیەکی ناراستەقینە: کەسی سەرکەوتوو پێویستی بەوە نیە کاتێک دیاری بکات بۆ سەرکەوتن و شکستھێنانی، چونکە ئەگەر ئەم ماوەیە تەواو بێت و بەئامانجی خۆی نەگات ھەست بەبێزاری دەکات و پلانێکی درێژخایەن دەردەکات و ھەوڵی بەجدی بەجێھێنانی دەکات.
٤-پاشگەزبوونەوە : ئاساییە ھەست بەنیگەرانی بکەیت کاتێ کارەکەت دەگاتە قۆناغێکی دیاریکراو بەڵام ئەو کەسە ھەرگیز پاشگەز نابێتەوە و واز لەبەجێ ھێنانی ئەرکەکانی ناھێنێت بەڵکو بەرگە دەگرێ و ئامانجی واقعی خۆی دیاری دەکات. 

2 هەفتە پێشتر - Oct 29 2017 1:07PM
1192
بابه‌تی زیاتر