کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
تا ئەمانەی لەبارەوە نەزانیت شوی پێ مەکە
SNN: 

بەوپێیەی ھاوسەرێتی دامەزراوەیەکی راستەقینەیە کەتێیدا ھاوسەران ھاوبەشی لەژیانیان دەکەن جا خراپ بێ یان باش، ئەمەش بەوپێیەی ھاوبەشی دەکەن لەماف و ئەرکەکاندا، بۆیە دەبێ ئەم دامەزراوەیە لەسەر بنەمای دیاریکراو بێت کەزامنی سەرکەوتن و بەردەوامی بێت: 
لەوبارەیەوە وێب سایتی (فامیلی شەیر)ی ئەلیکترۆنی ئەو شتانەی خستۆتە روو کەدەبێ مرۆڤ بیزانێت لەبارەی ژیانی بەر لەھاوسەرێتی: 
١- زانینی بارو دۆخی دارایی کەسی ھاوبەشی ژیانی: ئەمەش بوار دەدات بۆ ووردبونەوە و گرنگی دان بەکەسایەتی ھاوبەشی ژیانت و زانینی ئاستی ژیری کەسی بەرامبەر لەکۆنترۆڵی بابەتە داراییەکاندا، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کەدەتوانێ بەئاسایی و بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بابەتەکانی سەرفکردن لەدوای ھاوسەرێتی بەباشی بەرێوەبەرێت.
٢- زانینی بیرۆکە و ھەستی ھاوسەرەکەت لەبارەی منداڵ بوونەوە: ئەمەش لەکاتێک دا کەیەکێکیان حەز نەکات بەمنداڵ بوون لەدوای ھاوسەرێتی یان بەباشی بزانێت دوای چەندین ساڵ منداڵی بێت ئەمەش دەبێ و باشترە بەر لەھاوسەرێتی تاوتوێی بکەیت. 
٣- زانینی مێژووی تەندروستی ھاوسەرەکەت و خێزانەکەی: باشترە ئەمە بزانیت کەئایا ئەو خێزانە ھیچ مێژووییەکی ھەیە لەگەڵ نەخۆشییە بۆماوەییەکاندا کەرەنگە کاریگەری ھەبێت لەسەر تەندروستی نەوەکانت لەئایندەدا.
٤- زانینی چۆنیەتی مامەڵەکردنی ھاوسەرەکەت لەگەڵ منداڵاندا: باشترە ئەمەش بزانیت کەئایا چۆن دەبێ و ئایا شێوازی مامەڵەکە تەندروست یان راستە و دەبێ تاوتوێی بکەیت لەگەڵ ھاوبەشی ژیانت و رێبکەویت لەگەڵ شێوازی گونجاو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان لەئایندەدا.
٥- زانینی بنەما سەرەکییەکانی ھاوبەشی ژیانت: ئایا بیر و بۆچوونی چۆنە و چۆن دەڕوانێتە بیرۆکە و بنەماکانت و تا شێوە لێک تێگەیشتنێک بەدی بکەن پێکەوە .

2 هەفتە پێشتر - Oct 30 2017 11:16AM
5624
بابه‌تی زیاتر