کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە ھاوسەرێتیت ٥٠ ساڵ بەردەوام دەبێت
SNN: 

دەزانرێ کەپەیوەندیی ھاوسەرێتی راست و دروست پشت بەچەندین بنەما و ھۆکار دەبەستێت کەزامنی سەرکەوتن و سەقامگیرییەتی و بارودۆخێکی تەندروست بەردەست دەکات بۆ نەوەکان تا بەردەوام بن لەژیان و ئاستەنگ و کێشەکان بەخواستێکی پۆڵایینەوە تێپەڕێنن.
لێرەدا وێب سایتی فامیلی شێر پێنج مەرج و ھۆکاری خستۆتەروو کەزامنی بەردەوامی پەیوەندیی ھاوسەرێتییە: 
١-پابەند بوون: بەپێی توێژینەوەکانی ئەم بوارە ئەو ھاوسەرانەی کەپابەندبون لەنێوانیاندا ھەیە توشی چەندین گرفت نابن کەناچاریان بکات لەیەکتر جیاببنەوە.
٢-پشتیوانی کردنی یەکتر: ئەمەش کاتێ یەکێ لەھاوسەران توشی قەیرانێک دەبێ یان توشی کێشەیەک شتێکی باش و گرنگە کەئەوی تر پشتیوانیی بکات بەوپێیەی بەشێکی گرنگی ژیانیەتی.
٣-گرنگیدانەکانی ھاوسەرت: وابکەیت ئەوەی ھاوسەرەکەت گرنگی پێ دەدات لای تۆ یەکەم شتی گرنگ بێت ئەمە دەرفەتێک دەدات بۆ دەرخستنی خۆشەویستی و رێزی خۆت و دەریدەخات کەتۆ حەز دەکەیت ئەوەی ژیانت ماویەتی لەگەڵی بەسەر بەریت.
٤-ھاوبەشیکردن لەبەرپرسیارێتی خێزاندا: ئەمەش گرنگە و دەبێ ھاوبەشی بکەیت لەگەڵ ھاوبەشەکەتدا لەبەرپرسیارێتی ماڵ و ھاوکاری بکەیت و ھەوڵی سووککردنی ئەو بارە بدەیت لەسەری.
٥-خۆشەویستی رێز متمانە: ئەمانەش بەھۆکارەکانی خۆشەویستی و رێز دادەنرێن کەزامنی بەردەوامی پەیوەندیی ھاوسەرێتی و سەرکەوتنی دەکات.

2 هەفتە پێشتر - Nov 1 2017 9:03AM
1901
بابه‌تی زیاتر