زانست
زانست
مۆبایلێک بۆ ھەوادارانی ڤیدیۆگەیم بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای بەرھەمھێنانی پێداویستییەکان و ئامێرەکانی ڤیدیۆگەیم ناسراو بە Razer بەرھەمھێنانی مۆبایلێکی زیرەکی بۆ ھەوادارانی ڤیدیۆ گەیم لەشاری لەندەنی بریتانیا ئاشکراکرد.
مۆبایلەکە شاشەیەکی خێرای ھەیە کەدەتوانێ بەخێرایی یارییە ئەلیکترۆنییەکان کارپێ بکات، بڕیارە لەرۆژی ١٧ی نۆڤەمبەرەوە بکەوێتە بازارەکانەوە.
ئەمجارە رازەر ھەوڵەکانی بۆ داھێنانی مۆبایلە زیرەکەکەی ئاشکراکردووە کەشاشەیەکی جۆری Ultra Motion ی ھەیە بەرھەمی کۆمپانیای شارپ بەپێوانی ٥.٧ ئینج لەجۆری LCD و شاشەی Corning Gorilla Glass ٣ ی ھەیە.
مۆبایلەکە دوو کامێرای دواوەی ھەیە بەدقەی ١٢ مێگاپکسڵ و کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپکسڵ و پرۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٣٥ ی کوالکۆم و رامی ٨ گێگابایت.
مۆبایلەکە میمۆری ٦٤ گێگابایتی ھەیە لەگەڵ باترییەکی لیسیۆم ئایۆنی ھەیە قەبارە ٤ ھەزار ملی ئەمپێری سستمی بارگاویکردنەوەی خێرا ٤ی کوالکۆم. 
مۆبایلەکە بەسستمی ئەندرۆید نوجا ٧.١.١ کاردەکات و کێشی ١٩٧ گرامە و ئەستوری ٨ ملیمەترە و ھەستەوەری پەنجەمۆری ھەیە. 

2 هەفتە پێشتر - Nov 2 2017 9:57AM
6192
بابه‌تی زیاتر