ژینگه
ژینگه
جۆرێکی نوێی مەیمون دۆزرایەوە
SNN: 

توێژەران جۆرێکی نوێی مەیمونی ئاشکراکرد لەزنجیرەی سومەترای ئەندۆنیزی ، دووپاتیشیکردەوە کەگروپە بچوکەکە لەدارستانی باتانگ تۆرۆ شایەنی وەسفکردنییەتی بەوەی جۆری سێیەمی ئاژەڵە ژیردەرەکانە کەلەسەر دار دەژی. 
توێژەران رایانگەیاندوە ئەم جۆرە مەیمونە جیاوازی ئێسک و کرۆمۆسۆمییان ھەیە و ددانیان جیاوازە بەبەراورد بە(ئۆرانگۆتان).
جێی باسە چەندین جۆری مەیمونی لەم جۆرە لەجیھاندا ھەیە کە ٧ جۆر تێپەڕناکات جیاواز لەگۆریلای خۆرھەڵات و خۆرئاوا لەئەفریقیا و شەمپانزی و بۆنۆبۆس. 
ئەم جۆرە نوێیە بە(تابانولی ئۆرانگۆتان) ناسراوە و تەنیا (٨٠٠)دانە لەم مەیمونە لەسێ ناوچەی دارستانی جیھاندا ماوەتەوە. 

2 هەفتە پێشتر - Nov 3 2017 11:31AM
1002
بابه‌تی زیاتر