زانست
زانست
ئایفۆن X دەبڵ باتریی ھەیە
SNN: 

شارەزایانی وێبسایتی iFixit دووبارە دەستیان لەم جۆرە مۆبایلە نوێیەش نەپاراست کەئەمڕۆ خرایە بازارەکانی جیھانەوە کەبەرھەمی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکیە بۆ زانینی ئەوەی ئایا ئایفۆن X ی نوێ چی لەناویدایە.
شارەزایان بۆیان دەرکەوت کەمۆبایلەکە دەبڵ باترییە و ئەمەش بۆ سود بینینی تەواو لەرووبەری ناوەوە.
باترییەکە قەبارەی ٢٧١٦ میلی ئەمپێرە و ئەمەش گەورەترە لەباتریی ئایفۆن ٨ پڵەس و بچوکترە لەگالاکسی نۆت ٨. 
ھەردوو باترییەکە شێوەی L یان وەرگرتوە لەپێناو ھێشتنەوەی ماوەدا بۆ بۆردی سەرەکیی.
ئەمەش یەکەم جار نیە کەئەپڵ دیزاینێکی ناوازە بۆ باتریی مۆبایلەکانی بەردەست دەکات، بەجۆرێک ساڵی ٢٠١٥ باترییەکی جیاوازی بۆ ماک بوک دابین کرد، کە٣٥% ووزەی زیاتری بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێرەکە بەردەست کرد.

2 هەفتە پێشتر - Nov 3 2017 6:29PM
6829
بابه‌تی زیاتر