ترافیک
یەک ملیۆن ئۆتۆمبیلی BMW لەبازارەکان دەکێشرێتەوە
SNN: 

کۆمپانیای BMW رایگەیاندوە کەنزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبیل لەبازارەکانی جیھان دەکێشێتەوە بەھۆی دوو گرفتی جیاوازەوە کەپەیوەندیدارن بەمەترسی ئاگرگرتنی. 
ئەم بانگەوازە ٦٧٠ ھەزار ئۆتۆمبیل دەگرێتەوە لەئەمریکا لەجۆری ٣ کەبەرھەمی (٢٠٠٦ بۆ ٢٠١١)ن بۆ چارەسەری کێشەی کێبڵەکانی کەگەرم دەبن لەگەڵ سستمی فێنککەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە.
دووەمینیشان ٧٤٠ ھەزار ئۆتۆمبیل دەگرێتەوە لەئەمریکا کە مۆدیلەکانی (٢٠٠٧ بۆ ٢٠١١)ن و ئەوانەش بەھۆی ژەنگکردنی پارچەیەکەوەیە کەرەنگە ئۆتۆمبیلەکە توشی ئاگرکەوتنەوە بکات.
ھاوکات مۆدیلیی ١٢٨ iE و مۆدیلی سێیەم و پێنجەم و ئێکس ٣ و ئێکس ٥ و زێد ٤ دەگرێتەوە. 
سەرباری ئەمەش زیاتر لە ١٥ ھەزار ئۆتۆمبیل دەگرێتەوە کەلەکەنەدا ھەن.

2 هەفتە پێشتر - Nov 4 2017 9:52AM
955
بابه‌تی زیاتر