لەکوردستانەوە
بەبەرھەمێکی نوێی عاشقانە دێتە ناو دنیای ھونەرەوە
SNN: ھەورامان ھاشم

"ھونەر" گەنجێکی دانیشتووی وڵاتی سویدە و بەبەرھەمێکی نوێی عاشقانە دێتە ناو دنیای ھونەرو وەکو خۆی ئاماژەی بۆدەکات کاری ھونەری تەنھا بۆ خۆشەویستی دەکات.
لەبارەی بەرھەمە نوێیەکەیەوە "ھونەر" بە SNNی وت: ئەم بەرھەمەم بەناوی "کێ دەپرسێ"یە کەلەوتن و تێکستی خۆمەو میلۆدیەکەی لەلایەن ھونەرمەند رۆژ کەریمەوە بۆ دانراوەو لەماکس و میسترینگی "باسل سەباح"ەو کاری کلیپەکەم لە وڵاتی سوید کراوەو لەدەرھێنانی "ھەردی عومەر"ە.
ھونەر ئاماژەی بەوەشکرد، لێرەوە دەستم پێکردوەو دوایین کارم نابێت و ھەوڵدەدەم لە داھاتوودا کاری جوان پێشکەشی ھەوادارەکانم بکات.
 وتیشی: پەیامی من ئەوەیە بۆخۆشەویستانم لەمەودوا بە دڵێکی پڕ عەشقەوە دێمە ناو دنیای ھونەر و کاری ھونەریش تەنھا بۆ خۆشەویستی دەکەم.

2 مانگ پێشتر - Nov 5 2017 6:46PM
1344
بابه‌تی زیاتر