لەکوردستانەوە
لەدوو گوندی پێنجوێن فیلمێکی سینەمایی بەرھەم دەھێنرێت
SNN: ھەرێم عەبدولڕەحمان

لەدوو گوندی سنوری قەزای پێنجوێن کاری دەرھێنان بۆ فیلمێکی سینەمایی درێژ دەکرێت، سەرپەرشتیاری فیلمەکەش وردەکاری و زانیارییەکانی ئەو فیلمە ئاشکرا دەکات. 
لەوبارەیەوە "ھاشم ئایدەمیر" دەرھێنەری فیلمی وەرزی توتڕک لەلێدوانێکدا بە SNNی ڕاگەیاند":فیلمەکەمان لەژێر ناوی وەرزی توتڕکەو ماوەی پێنج ھەفتەیە کاری دەرھێنانی بۆ دەکرێت.
وتیشی":ئەکتەرەکانمان ژمارەیان نزیکەی ١٠٥ ئەکتەرەو، زۆربەیان خەڵکی شەمزینانی باکوری کوردستانن، ھەروەھا خەڵکی سلێمانی و قەزای مەخموریشی تێدایە.
ھاوکات "زانا حەمەغەریب" سەرپەرشتیاری فیلمەکە لەلێدوانێکدا بە SNNی ڕاگەیاند":فیلمەکە فیلمێکی درێژی سینەماییە کەماوەکەی نزیکەی ٢ کاتژمێرە، ماوەی ٣ مانگیشە خەریکی بەرھەمھێنانین، پێدەچێت سەرەتای ساڵی ئایندە کارەکانی تەواو ببێت بنێردێت بۆ ڤیستیڤاڵە جیھانیەکان.
باسی لەوەشکرد،فیلمەکە لە٩٠%ی لەگوندەکانی سنوری پێنجوێن بەرھەمدێت، بەشێکی دیکەشی لەسنوری شارباژێڕ کاری بۆ کراوە، 
لەبارەی چیرۆکی فیلمەکەوە رایگەیاند  فیلمەکە تێکەڵکێشی باکورو باشورە، لەڕوی وێرانکاری گوندەکانەوە چۆن لەباکور و باشوردا گوزەراوە، کەباس لەقارەمانێکی کورد دەکات لەوەرزی پاییز و لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا بریندار دەبێت، دواتر تێدەپەڕێت بەکۆمەڵێک لادێدا کەئەو کاتەش وەرزی پێگەیشتنی توتڕکەو ناوەکەی لەوە ھاتوە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Nov 5 2017 7:06PM
1831
بابه‌تی زیاتر