لەکوردستانەوە
شێخ کەریم لەھەڵەبجەوە ناوبانگی پەیدا کردووە
SNN: کۆسار مەحمود

لەھەڵەبجە فرۆشیارێکی بەرھەمی سپیایی خۆماڵی بەھۆی باشی و بەتامی جۆری بەرھەمەکانیەوە ، کڕیارێکی زۆری ھەیە و ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئەم کارەیە، بەجۆرێک کەم کەس ھەیە ناوبانگی ئەوی نەبیستبێت
لەم بەسەرکردنەوەیەی  SNNدا شێخ کەریمتان پێ دەناسێنین.
شێخ کەریمی شێخ کازم ، ئەو فرۆشیارەیە کە ماوەی ٢٦ ساڵە لە پارێزگای ھەڵەبجە ، بەبێ دابڕان دوکانی فرۆشتنی بەرھەمی سپیایی و شیرەمەنی خۆماڵی ھەیە، شێخ کەریم خوێندنی کشتوکاڵی لەسلێمانی تەواو کردووە و ھەر لەھەمان بوار پەیمانگەشی تەواو کردووە لە شاری بەغداد .
شێخ کەریمی شێخ کازم بەSNNی وت : ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئەم کارەم و بژێوی ژیانیشم ھەر لەسەر ئەوەیە ، رۆژانە کاتژمێر چواری بەیانی دوکان دەکەمەوە تا درەنگانێکی ئێوارە و بەرھەمی خۆماڵی بە گشتی لە جۆرەکانی (ماست ، قەیماغ ، پەنیر ، ھەنگوین ، شۆکە ، ھێلکەی کوردی ، زەیتون ، کەرەی کوردی ، دۆوشکە ، ڕۆنی کوردی ،شیر ، دۆ ، دۆشاوی ھەنار و دۆشاوی توو ، کەشک ، گوێز، و دۆینە) دەفرۆشم.
وتیشی : کڕیارێکی زۆر لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و کەلار و دەربەندیخان و شوێنەکانی دیکەوە سەردانم دەکەن و بەرھەمەکانیان بە دڵە، بە گشتی رۆژانە نزیکە ی ٥٠٠ ھەزار دینار فرۆشی بەرھەمم ھەیە.
شێخ کەریم وەک خۆی دەڵێت :" بیرم لە گۆڕینی ئەم پیشەیە نەکردۆتەوە و ھەر ئەمەش ھۆکاری سەرکەوتنمە و ڕۆژانێک ھەبووە ھیچ  بازاڕێکم نەبوە ، بەڵام بە تێپەڕ بونی کات باش بووە "،
وتیشی لەرووی پاک و خاوێنییەوە خەڵاتی  بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەڵەبجەم پێدراوە.
لەبارەی چۆنیەتی ئامادە کردنی بەرھەمەکانیشەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : چەند بەرھەمێک کە لەم سنورە نییە ،  لە سلێمانیەوە بۆم دێت ، بەڵام زۆرینەی بەرھەمەکان ،ھی گوندەکانی نزیکی ھەڵەبجەیە بۆم دێت ، و ئەوانەشی بۆم دەنێرن ، وانەی تایبەتییان پێ دەڵێم لە چۆنیەتی ئامادەکردنی بۆ ئەوەی بەرھەمێکی باش بێت و زوو خراپ نەبێت.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Nov 6 2017 11:20AM
6845
بابه‌تی زیاتر
لەبیرەوەری کۆچی بەھرۆزدا رێکخراوێک راگەیەنرا ...
گەنجێکی رانیە ئەلبومێک بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە...
سەدان تۆن ھەناری ھەڵەبجە تا مانگی شوبات ھەڵدەگیرێت...
بومەلەرزەکەی کرماشان رۆژ کەریم دێنێتەگۆ...
پاییز گەنجان لەکۆڕێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە...
گەنمە شامیەکی جیاواز لەم ناوچەیە دەچێنرێت...
ئۆتۆمبیلەکانتان لەبەنزینەوە دەکاتە غاز...
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت...
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت...
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە...
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا ...
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات ...
جوبرائیل بەبێدەنگی دەگاتە ئیتاڵیا ...
بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانتان خورمالو بخۆن...
​فێستیڤاڵێکی نمونەیی بۆ منداڵانی کوردستان بەرێوەچوو...
​پیشانگەیەکی ھونەری ھاوچەرخ کرایەوە ...
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە ...
زیانی بابەتەکانی جوانکاری بۆ تەندروستی خانمان ئاشکرا دە...