لەکوردستانەوە
فیلمێکی کوردی خەڵاتی سپێشەڵ ئیفێکت بەدەست دەھێنێت
SNN: 

فیلمی سینەمایی (سڵاو پێشمەرگە)، کە چیڕۆکەکەی پاڵەوانی لەشجوانی (ئەحمەد ڕامبۆ) نووسیویەتی، سیناریۆکەشی لە لایەن (سەعید مەحمود) نووسراوە، کاری دەرھێنانیشی دەرھێنەری بە ئەزموون (حەسەن عەلی) بۆی کردووە، لە یەکەم بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا، بە نوێنەرایەتی کوردستان، لە بەشی پێشبرکێی سەرەکی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی (ئەکشن) لە وڵاتی ئیسپانیا بەشداری کرد، کە لەگەڵ (٩) فیلمی وڵاتانی تر لە کێبرکێی دا بوو، لە ئەنجامدا توانی خەڵاتی باشترین (سپێشەل ئیفێکت -  Special Effect) وەرگرێت، کە فێستیڤاڵەکە لە بەرواری (٢٢ تا ٢٨/١٠/٢٠١٧) لە شاری (سیڤیلیا) بەڕێوە دەچوو.
لەمبارەیەوە بەرھەمھێنەر و پاڵەوانی فیلمەکە (ئەحمەد ڕامبۆ)، بۆ SNN وتی : ھەستێکی زۆر خۆشە بۆ من، کە یەکەمین کارم لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی خەڵات بەدەست بھێنێت، کە خەڵاتی (سپێشەل ئیفێکت -  Special Effect) بۆ یەکەم جارە فیلمی کوردی لە فێستیڤاڵەکان بە دەستی دەھێنێت، ئەمەش دەست کەوتێکی گەورەیە بۆ سینەمای کوردی، 
وتیشی: (سپێشەل ئیفێکت -  Special Effect) واتە ئەو کارانەی کە لە سەر سێت ئامادە دەکرێن و ئەنجام دەدرێن لە لایەن کەسانی شارەزا، کە ئەمرۆ لە زۆربەی فیلمەکانی دونیا لەستۆدیۆ لە ڕێگای (ڤیژوال ئیفیکت)ـەوە کاری بۆ دەکرێت،.
چیرۆکی فیلمی سینەمایی (سڵاو پێشمەرگە)، باس لە داستانی مەفرەزەیەکی پێشمەرگە دەکات لە ھەلومەرجی زستانێکی سەختدا، لەگەڵ خانمە ڕۆژنامەنووسێکی ئەڵمانی کە ھاتبووە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان، بۆ ئەوەی ھەواڵەکانی شۆڕشی کورد بگوێزێتەوە بۆ جیھان لە ڕێگەی کامێراکەیەوە، لەو دەمەی کە ھەموو دونیا لە بوونی کورد و ئازارەکانی بێ ئاگا بووە... کە ڕژێم پێی دەزانێ زۆر بۆی گرنگ دەبێت کە ئەم ڤیدیۆ و دیکۆمێنتانە نەگاتە تیڤیەکانی جیھان، بە ھێزێکی سەربازی گەورە بە دوای دەکەون بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن، بەڵام ئەم مەفرەزە گیانی ڕۆژنامەنووسەکە دەگرنە ئەستۆ، لە ململانێیەکی سەخت و دژوار خۆیان گیان فیدا دەکەن تاکو لە سنووری تورکیا ڕەتی کەن و بۆ ئەوەی ھەواڵی شۆڕشی کورد بە جیھان بگات.

هەفتە پێشتر - Nov 6 2017 1:01PM
678
بابه‌تی زیاتر
لەبیرەوەری کۆچی بەھرۆزدا رێکخراوێک راگەیەنرا ...
گەنجێکی رانیە ئەلبومێک بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە...
سەدان تۆن ھەناری ھەڵەبجە تا مانگی شوبات ھەڵدەگیرێت...
بومەلەرزەکەی کرماشان رۆژ کەریم دێنێتەگۆ...
پاییز گەنجان لەکۆڕێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە...
گەنمە شامیەکی جیاواز لەم ناوچەیە دەچێنرێت...
ئۆتۆمبیلەکانتان لەبەنزینەوە دەکاتە غاز...
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت...
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت...
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە...
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا ...
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات ...
جوبرائیل بەبێدەنگی دەگاتە ئیتاڵیا ...
بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانتان خورمالو بخۆن...
​فێستیڤاڵێکی نمونەیی بۆ منداڵانی کوردستان بەرێوەچوو...
​پیشانگەیەکی ھونەری ھاوچەرخ کرایەوە ...
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە ...
زیانی بابەتەکانی جوانکاری بۆ تەندروستی خانمان ئاشکرا دە...