کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەکاتی ناکۆکیدا ئەمانە بەھاوسەرەکەت مەڵێ
SNN: 

ھیچ پەیوەندییەکی ھاوسەرێتی بەبێ گرفت و ناکۆکی و شەڕ نابێت کەدەبێتە ھەڕەشە بۆ سەقامگیری ژیانی ھاوسەرێتی و ھەندێ جار لەبەریەک ھەڵوەشاندنی خێزان.
وێب سایتی (رێد بوک ماگ) چەند دەستەواژەیەکی بریندارکەری ئاماژە پێ کردوە کەدەبێ پیاوان خۆیانی لێ بەدووربگرن لەکاتی کێشەکاندا: 
١- دەمت دابخە: ئەمەش زۆر بریندار کەرە بۆ ھاوبەشی ژیانت و دەکرێ بیگۆڕیت بەدەستەواژەی (دەکرێ ھێور بیتەوە؟) ئەمە دۆخەکە ھێمن دەکاتەوە و دەگەیتە گفتوگۆیەکی ژیرانەتر.
٢-چەندە بێ مێشکیت: ئەمەش بەیەکێک لەجۆرەکانی توندوتیژی دادەنرێت کەدەبێتە ھۆی گەورەبونی کێشەکان و بەسوک سەیرکردنی ژنەکەیە و دەبێتە ھۆی نیگەرانی و گرفتی بەردەوام و لەمەودای درێژدا کاریگەری جێ دەھێڵێت.
٣-بەزەیم پێتدا دێتەوە: ئەمەش کاتێ ژن شتێک دەکات پیاو بەدڵی نیە باشترە بەجۆرێک قسەی لەگەڵ بکات وابکات بیر لەگۆرینی ئەو شتە بکات یان ئەو ھەڵسوکەوتە نەک گاڵتەی پێ بکەیت.
٤-دەبێ ئەوەە بکەیت: نابێ پیاو ژن ناچار بکات ھەرچی شتێک بکات بەڵکو بەشێوەیەکی باش ھەوڵی لەگەڵ بدات تا ھەست نەکات دەیەوێ کۆنترۆڵی بکات و کاریگەری نەرێنی نەبێ لەسەر ژیانیان.
٥- ئەی چ شکستخواردوویەکیت: دەستەواژەی شکست کاریگەرییەکی نەرێنی دەبێ لەسەر پەیوەندیی پیاو و ژنەکەی،پەیوەندیی راست و دروست دەبێ ھاوسەنگی و یەکسانی نێوان ژن و پیاوی تێدا بەرجەستە ببێت و پیاو دەبێ رێز لەھاوسەرەکەی بگرێت و ھاوکاری بکات بۆ گەیشتن بەکەناری ئارامیی و چارەسەری کێشەکان نەک رووبەرووبونەوەو گەورەکردنی بابەتەکە.

9 مانگ پێشتر - Nov 7 2017 11:57AM
6034
بابه‌تی زیاتر
٥ ئاماژە دەریدەخات ھاوڕێکەت شەیدای خۆشەویستەکەتە ...
ژنە ڕابەرەکان کێن؟...
کام ژمارەیەی تەلەفۆن بەختت بۆ دەھێنێت...
چەند خوویەک وادەکەن ووزەت نەمێنێ...
چەند شتێک ھێندە دڵت خۆشدەکات لەھاوسەرگیری باشترە...
ھۆکاری سوێندخواردن لەڕووی دەروونیەوە ئاشکرابوو...
٧ جۆر ژن نابێت پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ببەستیت...
٨ نیشانە دەریدەخات ئەو ئامادە نیە بۆ ھاوسەرگیری...
٤ ستایلی باوان ھەیە یەکێکیان منداڵی سەرکەوتووتر پێدەگەی...
بەمانەدا بزانە بەرەو جیابوونەوە دەچن ...
ئەوانەی نەخۆشییە دژبەخۆکانیان ھەیە تووشی ئەمەش دەبن...
دایکە توندەکان لەمامەڵەدا منداڵی سەرکەوتووتریان ھەیە...
فشار و دڵتەنگی لەخۆت دووربخەرەوە بەم ڕێگایانە...
٧ رێنمایی بۆ خۆبەدوورگرتن لەناکۆکی ھاوسەرێتی...
جوڵەی لێوەکانت نھێنی کەسایەتیت دەردەخات ...
بەم جۆرە لەبێزاری شوێنی کار رزگارت دەبێ...
بۆ ژیانێکی تەندروست واز لەمانە بھێنە ...
بەمانەدا بزانە ھاوبەشی ژیانت جدی نیە لەپەیوەندییەکەدا...