کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کاریگەری لێدان لەسەر ئایندەی منداڵان تۆقێنەرە
SNN: 

پزیشکانی ئەمریکا پێیان وایە کەلێدانی منداڵ توشی گرفتێکیان دەکات کەلەئایندەدا بەزەحمەت لەگەڵ کۆمەڵ رێک بکەونەوە.
پزیشکان و زانایانی ئەمریکا لەزانکۆی میشیگان و دوای توێژینەوەیەک کە ٨٣٠٠ خۆبەخش بەشدارییان تێدا کرد کەتەمەنیان لەنێوانی ١٩ بۆ ٩٧ ساڵان بوو، ئاماژەیان بەقەبارەی ئەو سزا جەستەییانە کرد کەلەمنداڵیدا توشی بوون. 
دەرکەوت کەزیاتر لەنیوەی بەشداربوان رووبەرووی سزای جەستەیی دەبوونەوە لەلایەن باوک و دایکیانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لەقۆناغی منداڵی و ھەرزەکارییاندا، بەتایبەت نێرینەکان تا تەمەنی ١٨ ساڵیش ئەم گرفتە لەگەڵیان بەردەوام بوو.
بەپێی توێژینەوەکە و دوای تاوتوێکردنی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانی ژیانی مرۆڤ، دەرکەوت ئەم سزا جەستەییە بەردەوام و سەختانە لەکاتی پرۆسەی پەروەردەدا تەنیا نابێتە ھۆی ترس لەئازاردان، بەڵکو دەبێتە ھۆی گرفتی دەروونی منداڵان لەقۆناغی گەشەیاندا، و توشی گرفت و گرێی دەروونیان دەکات دوای گەشەکردن و چیتر لەئایندەدا ناتوانن لەگەڵ کۆمەڵ رابێنەوە و بگونجێن لەگەڵیدا.

هەفتە پێشتر - Nov 7 2017 10:08PM
3422
بابه‌تی زیاتر