لەکوردستانەوە
وێنەی شاعیرو کەسایەتیەکان لەسەر شوشە دەنەخشێنێت
SNN: کۆسار مەحمود

ھاوڵاتیەکی دەست ڕەنگینی شاری ھەڵەبجە لەڕێگەی ھەڵکۆڵینی شوشەی کریستاڵەوە وێنەی شاعیرو کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد دەکێشێت و دەشڵێت پڕۆژەم ھەبووە ھاوشێوەی ناوی سلیمانی وێنەی عومەری خاوەر لەشاخێکی ھەڵەبجە بەگەورەیی بکێشم.
لەوبارەیەوە کاربین عومەر بەSNNی ڕاگەیاند : ماوەی ۲۹ ساڵە وەک حەزی خۆم سەرقاڵی کاری ھونەریم و تا ئێستا ۱٨ پیشانگەم بۆ بەرھەمە ھونەرییەکانم کردۆتەوە ، بەڵام کارکردن لەسەر شوشەی کریستاڵ ماوەی دوو ساڵە خەریکم و بەتەمام پەرەی پێبدەم. 
وتیشی :تا ئێستا وێنەی ۳۰ کەسایەتی لە شاعیرە کلاسیکەکان و سیاسیەکانم کردووە ، و بەنیازم پڕۆژەکە فراوان بکەم و سەرجەم ئەو شاعیرانەی جێگەیان دیارە و لەگەڵ خانمەسیاسەتمەدارەکانی وەک مەستورەی ئەردەڵانی و عادیلەخانم ، بکێشم و دواتر لەپیشانگەیەکدا بیانخەمەڕوو .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: پاش خستنەڕووی ئەم بەرھەمانە ، ئەگەر خانەیەک ھەبێ بۆ پاراستنیان ئەتوانم پێشکەشیان بکەم کە گرنگییان پێ بدات، چونکە ئەمە جارێکی زیندووکردنەوەی ئەو کەسایەتیانەیەو ھەوڵدانە بۆ لەبیر نەکردنیان.
کاربین عومەر باسی لەپڕۆژەیەکی دیکەی تری کرد، کەبەنیاز بووە ڕمزی عومەری خاوەر لەسەر یەکێک لەشاخەکانی ھەڵەبجە بەگەورەیی بنەخشێنێت (ھاوشێوەی ناوی سلێمانی لەسەر شاخی گۆیژە) کە بتوانرێت لەدوری ٥۰ کیلۆمەترەوە ببینرێت ، بەوتەی خۆی بەھۆی زۆریی تێچون و ئەرکی ئەو پڕۆژەیەوە جارێ نەیتوانیووە جێبەجێی بکات بەڵام لەداھاتوودا گەر بگونجێت ئەوا ئەنجامی دەدات.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Nov 8 2017 12:53PM
1077
بابه‌تی زیاتر
لەبیرەوەری کۆچی بەھرۆزدا رێکخراوێک راگەیەنرا ...
گەنجێکی رانیە ئەلبومێک بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە...
سەدان تۆن ھەناری ھەڵەبجە تا مانگی شوبات ھەڵدەگیرێت...
بومەلەرزەکەی کرماشان رۆژ کەریم دێنێتەگۆ...
پاییز گەنجان لەکۆڕێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە...
گەنمە شامیەکی جیاواز لەم ناوچەیە دەچێنرێت...
ئۆتۆمبیلەکانتان لەبەنزینەوە دەکاتە غاز...
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت...
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت...
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە...
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا ...
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات ...
جوبرائیل بەبێدەنگی دەگاتە ئیتاڵیا ...
بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانتان خورمالو بخۆن...
​فێستیڤاڵێکی نمونەیی بۆ منداڵانی کوردستان بەرێوەچوو...
​پیشانگەیەکی ھونەری ھاوچەرخ کرایەوە ...
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە ...
زیانی بابەتەکانی جوانکاری بۆ تەندروستی خانمان ئاشکرا دە...