لەکوردستانەوە
بەتەمەنترین ژنی جیھان لەشارەزوورە
SNN: ھەرێم عەبدولڕەحمان

"سەلما عەبدولقادر" دانیشتوی قەزای شارەزوری سەر بەپارێزگای سلێمانیە، تەمەنی گەیشتۆتە  نزیکەی ١٢١ ساڵ، زیاتر لەپێنج پشتی منداڵ و نەوەکانی خۆی دیوە،لەچاوپێکەوتنێکیشدا SNN ژیان و تەمەنی ئەو ژنە دەخاتەڕو.
ئاراس عەزیز کوڕەزای سەلما عەبدولقادر سەبارەت بەتەمەنی نەنکی لەلێدوانێکدا بۆ SNNوتی":لەئێستادا تەمەنی نەنکم نزیک دەبێتەوە لە ١٢١ ساڵ، لەدایکبوی ساڵی ١٨٩٧ خاوەنی پێنج کوڕ و سێ کچە، ھەروەھا ٢٠٤ نەوەی ھەیە.
وتیشی": نەنکم زیاتر لەپێنج پشت نەوەی خۆی بینیوە، لەئێستاشدا لەڕووی ھەڵسوکەوتەوە باری تەندروستی زۆر باشە، تەواوی نوێژەکان و ڕۆژوی مانگی ڕەمەزانیش دەگرێت، بەردەوام خەریکی خواپەرستیشە.
ئەوەشی وت": نەنکی ھەموو خواردنێکیش دەخوات بەبێ ھیچ کێشەیەک، تائێستاش ھیچ نەشتەرگەرییەکی بۆ نەکراوە سەردانی دکتۆریشی نەکردوە بۆ چارەسەر،تەنھا لەھەندێک کاتدا مەگەر شروبێکی وەرگرتبێت بۆ قۆڕگ ئێشە یان ھەڵامەت.
باسی لەوەشکرد، نەنکم بەتەمەنترین کەسی جیھانەو ناوی چۆتە کتێبی گینسەوە.
کوڕەزاکەی بەتەمەنترین ژنی کورد ئەوەشی باسکرد کەبەھۆی زۆری تەمەنەکەشیەوە لەلایەن حکومەتەوە بەشە خۆراکی مانگانەی بڕاوە، چونکە پێمان دەڵێن، ئەو کەسە لەژیاندا نەماوەو مردوە.  
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Nov 8 2017 1:19PM
15778
بابه‌تی زیاتر
گروپێکی شاخەوانی بزنێک لەچیای پیرەمەگروون رزگاردەکەن...
رزگار حەمە رەوف میوزیکە رەسەنەکان نوێدەکاتەوە...
لەبارەی دانانی منداڵی بلورییەوە روونکردنەوە دەدرێت...
ئاگادارییەکی گرنگ بۆ شۆفێران..ئەم ژمارەیە بشارنەوە...
مەترسی وشکبوونی داری دارستانەکان سەرھەڵدەدات ...
پەیوەند جاف نوێترین کاری بڵاودەکاتەوە ...
ھۆکاری قەدەغەکردنی بستەی سور ئاشکرابوو...
ئاریان کەریم بەرھەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە...
ئەکتەرێکی بەناوبانگی درامای گەردەلول کۆچی دوایی کرد...
کوردستانی نوێ پاشکۆیەکی جیاواز دەردەکات...
​توێژینەوەیەک لەبارەی ھونەرمەند "کەریم کابان" ئەنجامدەد...
دیاری کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە ...
لەسەر بەرد کاری دەستڕەنگینی دەکات ...
دوو بەرھەمی ئەدەبی بڵاوکرانەوە...
پۆلیس دەستبەسەر کەڵەکێویەکی ڕاوکراودا دەگرێت...
بەڤیدیۆ: بەخێوکردنی نەعامە لەکوردستان پەرەدەسەنێت...
بەڤیدیۆ: پەلەوەرێکی دوو ڕەگەز دەبێتە جێی سەرنج...
بیرۆکەیەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی خاشاک دەخرێتەروو...