لەکوردستانەوە
ئەو برنجە ھاتەبەرھەم کەلەژووری پلاستیکیدا چێنرا
SNN: کۆسار مەحمود

جوتیارێکی ھەڵەبجە لەژوری پلاستیکیدا برنج دەچێنێت و لەئێستادا ھاتوەتە بەرھەم و دەشڵێت بەرھەمەکەی زۆر باشەو ساڵی داھاتو دەیخەمە بازاڕەوە
لەوبارەیەوە ئازاد مەحمود ئەو جوتیارەی کە برنجەکەی چاندووە بەSNNی ڕاگەیاند : لەمانگی چواری ئەمساڵ تۆوی ئەم برنجەم چاند لەجۆرەکانی مەولەوی گوڵە سورە عەمبەرە بۆندارەکە ، و ھەوڵمدا بەکەمترین ئاو بەرھەمی بھێنم ، وە بنێکم بڕی بۆم دەرکەوت لە یەک تۆودا ۷٨ لق بەرھەم دەدات، کەدەکاتە نزیکەی سێ ھەزار دەنک
وتیشی : لەئێستادا لەپارێزگای ھەڵەبجەوە نمونەی برنجەکە براوە بۆ ئەوەی لە تاقیگەدا ھەڵبگیرێت یان کاری لەسەر بکرێت، جگەلەوەش من چەند جارێک پاچەکۆڵەی برنجەکەم کردووە بەھۆی ئەوەی ئاوی کەمی ئەیەم ، چونکە ئاوی زۆر بۆ بەرھەم زۆر جار زیانەکە زیاتر دەبێت لەسودەکەی
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : ئامانجی من ئەوەیە بەکەمترین تێچون زۆرترین بەرھەمم ھەبێت و ساڵی داھاتو سێ ژوور ئەکەم بەبرنج و لەدەرەوەی ژورەکەش بەرھەمی دەھێنم و ڕەنگە بەناوی "برنجی ئازاد ھەڵەبجەی"بیخەمە بازاڕەوە
سەبارەت بە تام و بۆی برنجەکەش ئەوەشی وت : تامێکی باش و بەرھەمێکی زۆری ھەیە و دەتوانرێت خۆشترین خواردنی لێ دروست بکرێت

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Nov 9 2017 1:10PM
7529
بابه‌تی زیاتر