لەکوردستانەوە
بێ بەرامبەر پەرە بەتواناکانی لاوان دەدرێت
SNN: کۆسار مەحمود

ڕێکخراوێکی تایبەت بەکاری لاوان لەپارێزگای ھەڵەبجە بێ بەرامبەر خول بۆ گەنجان و لاوانی شارەکە دەکاتەوەو ڕێکخەری پڕۆژەکانی ڕێکخراوەکەش دەڵێت خولی دیکەش دەکەینەوە.
ڕێکخراوی چالاکی لاوان(YAO) بەھاوکاری باڵوێزخانەی ئەمریکا لەبەغدا پڕۆژەی نەوەکانی ئاشتی بەکردنەوەی خول بۆ ۲۷۰ گەنج لەپارێزگای ھەڵەبجە بێ جیاوازی لەچەند بوارێکدا جێبەجێکرد.
لەوبارەیەوە "بۆکان حەسەن" ڕێکخەری پڕۆژەکانی ڕێکخراوەکە بەSNNی ڕاگەیاند : ئەمڕۆ کۆتایی ھات بەو خولەی کە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوو تێیدا پەرە بەتواناکانی لاوان درا لەڕێگەی خولەکانی (کۆمپیتەر، میوزیک ، وەرزش ، درومان ، ئینگلیزی )
وتیشی : وەرزی دوەمی خولەکەش دەستپێدەکەین لەماوەیەکی نزیکدا و ۲٥۰ خوێندکاری دیکە بەشداری پێدەکەین بەبێ بەرامبەر و سەرجەم تێچووی ھاتوچۆ لەئەستۆی ڕێکخراوەکەیە و دواتر خەڵاتی ڕێز لێنانیشیان پێدەبەخشرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لەباڵوێزخانەی ئەمریکاوە سێ مانگمان بۆ تەرخانکراوە، گەر بێتو کاتمان بۆ درێژ بکرێتەوە بێگومان کاری تر دەکەین و پڕۆژەشیان پێشکەش دەکەن کە بتوانین گەنجەکان بنێرینە دەرەوە لەپێناو باشتر کردنی تواناکانیان.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Nov 9 2017 1:32PM
899
بابه‌تی زیاتر
لەبیرەوەری کۆچی بەھرۆزدا رێکخراوێک راگەیەنرا ...
گەنجێکی رانیە ئەلبومێک بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە...
سەدان تۆن ھەناری ھەڵەبجە تا مانگی شوبات ھەڵدەگیرێت...
بومەلەرزەکەی کرماشان رۆژ کەریم دێنێتەگۆ...
پاییز گەنجان لەکۆڕێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە...
گەنمە شامیەکی جیاواز لەم ناوچەیە دەچێنرێت...
ئۆتۆمبیلەکانتان لەبەنزینەوە دەکاتە غاز...
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت...
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت...
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە...
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا ...
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات ...
جوبرائیل بەبێدەنگی دەگاتە ئیتاڵیا ...
بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانتان خورمالو بخۆن...
​فێستیڤاڵێکی نمونەیی بۆ منداڵانی کوردستان بەرێوەچوو...
​پیشانگەیەکی ھونەری ھاوچەرخ کرایەوە ...
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە ...
زیانی بابەتەکانی جوانکاری بۆ تەندروستی خانمان ئاشکرا دە...