لەکوردستانەوە
زیانی بابەتەکانی جوانکاری بۆ تەندروستی خانمان ئاشکرا دەکرێت
SNN: کۆسار مەحمود

ڕێکخراوی زانستی پزیشکی کوردستان سیمنارێک لەبارەی زیانەکانی جوانکاری بۆ خانمان لەپارێزگای ھەڵەبجە ئەنجامدەدات و پسپۆڕێکی جوانکاریش باس لە زیانەکانی بەکارھێنانی (ئەساس، و قەڵەم لێو) بۆخانمان دەکات.
لەو بارەیەوە "شنۆ ڕفعەت" پسپۆڕی جوانکاری خانمان بەSNNی ڕاگەیاند : گرنگە زانیاری دروست و زانستی لەبارەی ئەو بابەتە جوانکاریانەوە بخرێنە ڕوو کەلەھەرێمی کوردستاندا خانمان بەکاری دەھێنن ، بۆیە بەباشمان زانی  چەند زانیاریەک لەبارەی ئەو دەرمانانەوە بەخانمان بدەین.
وتیشی : بەدیاریکراوی باس لە زیانی ئەساس و قەڵەم لێو دەکەین ، کە ئەساس ، ڕێگری لەھەناسەدانی پێست دەکات و ڕێگەی لێدەگرێت ئارەقە بێتەدەرەوەو ڕێگری لەکونیلەی ئارەقە ڕژێن دەکات ، جگەلەوەش زیانی بۆ دەمو چاوی خانمان ھەیە و زۆرجار توشی حەساسیەت و دروست بوونی زیپکەی دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : زۆرێک لەو قەڵەمی لێوانەی بەکار دەھێنرێت مادەی قوڕقوشمی تێدایە کەئەمەش زیانی تەندروستی ھەیەو ئەکرێ ھۆکارێک بێ بۆ توش بوون بەشێرپەنجە.
ئەو پسپۆڕەی جوانکاری ئامۆژگاری خانمانیشی کرد کەدەتوانن ڕۆژانە بەکەمی پێداویستییەکانی جوانکاری بەکار بھێنن و دڵنیا ببنەوە لەکوالێتیەکەی ، و بەتاقیکردنەوەیەک ، دەتوانرێت بزانرێت کە مادەکە قوڕقوشمی تێدایە یاخود نا ، ئەویش بەلێخشاندنی پارچە ئاڵتونێک لێی بەو جۆرە ئەگەر ڕەنگی تۆختر بوویەوە ئەوا تێیدایە ، بەپێچەوانەوە گۆڕانکاری بەسەردا نەھات ئەوا تێیدا نیە و بەکارھێنانی سەلامەتە.
gellerytitle

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Nov 11 2017 9:27AM
2737
بابه‌تی زیاتر