لەکوردستانەوە
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە
SNN: ھەرێم عەبدولڕەحمان

لەگوندی شاتوانی سەر بەقەزای سەیدسادق کوڕو باوکێک ماوەی دوو ساڵە جگە لەکاری باخداری ھەنگ بەخێو دەکەن، لەبەدواداچونێکیشدا SNN ژیان و شێوازی بەخێوکردنی ھەنگ لەدەشتی شارەزور دەخاتەڕوو.
"بیلال عومەر" کەپیشەی بەخێوکردنی ھەنگە بە SNNی وت : سەرپەرشتیکردن و بەخێوکردنی ھەنگ زۆر خۆشە، ڕۆژانە بەردەوام خەریکیان دەبین ئەو کەسەشی بەخێوی دەکات دەبێت زۆر زانا بێت لەبەخێوکردنەکەیداو ڕەنجی لەگەڵدا بکێشێت ئەگینا بەرھەمی باشی نابێت.
وتیشی":چەند جۆرێک ھەنگمان ھەیە لەکوردستان، بەڵام زیاتر ھەنگی ڕەش و زەرد بەخێودەکرێت، ئەوەشی زیاتر باوە توخماتی بزنەو ڕەنگی زەردە بەرھەمی باشی ھەیە، چونکە ھەنگێکی دڕە شیلەی گوڵ دێنێ و کۆی دەکاتەوە.
ئەوەشی وت":بەروبومی ھەنگوینیش پەیوەندی بەساڵەوە ھەیە، ھەر ساڵێک زوو پەڵە بدات  ئەو ساڵە بەرھەمی باشی دەبێت، بەڵام باران دوابکەوێت بەرھەمی کەمی دەبێت .
ئاماژەی بەوەشدا":بەخێوکردنەکەی چەند گرفتێکی ھەیە، لەوانە نەپشکنین ھەنگەکان دەبێت زوو زوو پشکنینیان بۆ بکەیت، بۆ ئەوەی بزانیت شاژن (مەلیکە) ماوە یاخود نەماوە، چونکە ھەرکاتێک مەلیکە نەما ھەنگەکان بەرەو نەمان دەچن و دایکە درۆزنە دروست دەبێت ھەنگەکان گەرا دادەنێن و سەرجەمیان نێرە دەردەچێت کەسودی نابێت.
زیاتر وتی":زەردەواڵەو بۆق  گرفتێکی دیکەیەو ھەرچی ھەنگی ئیشکەرە دەیخوات زیانێکی زۆری لێدەدات، ھەروەھا بوونی رادەی شێ-ش گرفتێکی دیکەیە دەبێت خانوو یان کەپرێکی تایبەتی  بۆ دروست بکرێت بەمەبەستی پاراستنیان.
"بیلال عومەر" ئەوەشی خستەڕوو، گەرمیان و کوێستان سودی زۆرە بۆ ھەنگەکان، لەمانگی ١٢ دەیبەین بۆ گەرمیان لەمانگی نیسانەوە دەیھێنینەوە بۆ شارەزوور، کەھاتەوە بەھەڵاڵەو شیللەی بەھێزەوە دێتەوە، ئەوەش سودێکی زۆری دەبێت بۆ ھەنگەکان و لەمردن بەدووردەبێت.
ئەوەی جێی سەرنجە بەھۆی ئەوەی ماوەی چەند ساڵێکە پیشەی ھەنگەوانی دەکات، "بیلال عومەر" دەڵێت بەبێ پێداویستییەکانی خۆپاراستنیش سندوقەکانی ھەنگەکان دەکەمەوە و ھەرچەندە ژمارەیەکی زۆریان دێنە سەر دەم و چاو و دەستم بەڵام لێیان ناترسم و ڕاھاتووم.
 لای خۆشیەوە "عومەر حەسەن" جوتیاری بەخێوکردنی ھەنگەوان لەلێدوانێکدا بۆ SNNوتی":ماوەی دوو ساڵە خەریکی بەخێوکردنی ھەنگم، لەکاتی دەرچونیان لەکورەی خۆیەوە خۆراکی دووشەو دوو ڕۆژ لەگەڵ خۆیدا ھەڵدەگرێت، ھەروەھا لەکاتی دەرچونەکەشیان مەلیکەو وەزیرو، لیژنەی تایبەتی خۆشیان ھەیە کەژمارەیان ١١ ھەنگە دەینێرێت بەشوێنیاندا دەگەڕێت بۆ دۆزینەوەیان.
وتیشی":لەساڵێکدا دوو جار ھەنگوینەکەی دەبڕین، بەپێی ئەو پشکنیانەشی کردومانە بۆ ھەنگوینەکەمان لە ٩٩%ی ھەنگوینی خالیسەیەو، یەک کیلۆی بە ٣٥ ھەزار دینار دەفرۆشین.
ئەوەشی وت: ئەمساڵ لەکۆی ٢٢ سندوق نزیکەی ٨٠ کیلۆ ھەنگوین بەرھەممان ھەبوە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 9:58AM
2141
بابه‌تی زیاتر
لەبیرەوەری کۆچی بەھرۆزدا رێکخراوێک راگەیەنرا ...
گەنجێکی رانیە ئەلبومێک بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە...
سەدان تۆن ھەناری ھەڵەبجە تا مانگی شوبات ھەڵدەگیرێت...
بومەلەرزەکەی کرماشان رۆژ کەریم دێنێتەگۆ...
پاییز گەنجان لەکۆڕێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە...
گەنمە شامیەکی جیاواز لەم ناوچەیە دەچێنرێت...
ئۆتۆمبیلەکانتان لەبەنزینەوە دەکاتە غاز...
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت...
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت...
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە...
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا ...
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات ...
جوبرائیل بەبێدەنگی دەگاتە ئیتاڵیا ...
بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانتان خورمالو بخۆن...
​فێستیڤاڵێکی نمونەیی بۆ منداڵانی کوردستان بەرێوەچوو...
​پیشانگەیەکی ھونەری ھاوچەرخ کرایەوە ...
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە ...
زیانی بابەتەکانی جوانکاری بۆ تەندروستی خانمان ئاشکرا دە...