زانست
زانست
یەکەم گرفت لەئایفۆن X دا دەرکەوت
SNN: 

نزیکەی ٢٠ بەکارھێنەری مۆبایلە نوێیەکەی ئایفۆن X سکاڵایانکرد لەدەست گرفتی شاشەکەی، ئاماژەیان بەدەرکەوتنی ھێڵێکی سەوزکرد بەشێوەیەکی لەناکاو لەبەری لای راستی.
لەوبارەیەوە سایتی (Cnet) بڵاویکردەوە کەگرفتەکە بۆ بەکارھێنەرانی ئەمریکا و کەنەدا و پۆلەندا و ئوسترالیا دروست بووە و بەکارھێنەران وێنەی گرفتەکەیان لەسەر وێب سایتی تویتەر بڵاوکردۆتەوە.
ئەم ھێڵە سەوزە سەرەتا و بەشێوەی راستەوخۆ دروست نەبووە لەگەڵ بەکارھێناندا بەڵکو دوای بەکارھێنانی بۆ ماوەیەک ئەو ھێڵە دەرکەوتووە و ئاماژەشیان بەوە کردوە کەھێڵەکە دوای کوژاندنەوە و داگیرساندنەوەی ھەر ماوەتەوە.

هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 10:19AM
3701
بابه‌تی زیاتر