ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
پەتا و حەساسیەت و ھەوکردن ناھێڵێت
SNN: 

گۆرانکاری کەشوھەوا و بڵاوبونەوەی ڤایرۆس یەکێکن لەو ھۆکارانەی مرۆڤ توشی پەتا و سەرما و جیوب و حەساسیەت و قورگ ئێشە دەکەن ئەمەش چەندین نیشانەی ھەیە لەمرۆڤدا، بۆیە دەبێ چارەسەرێکی بۆ بدزۆرێتەوە.
لێرەدا باس لەچارەسەرێکی سروشتی دەکەین بۆ ئەو گرفتە کەپێکھاتوە لە: 
٤ پیاز
٤ کوپ ئاو 
٢ کەوچک ھەنگوین 
ئاوی ١ لیمۆ
سەرەتا پیازەکە لەت بکە و بیخە ئاوی گەرمەوە و ھەنگوین و لیمۆی تێ بکە.
شێوە شروبێک دروست دەبێت رۆژانە لەنێوانی (٦ بۆ ٨) سەعاتدا (١ بۆ ٣) کەوچکی لێ بخۆرەوە. 
ئەم شروبە بەسوودە بۆ چارەسەری پەتا و ھەوکردن و گرفتەکانی قورگ.
گیراوەی سیر: 
ئەمەش پێویست بە ١ پارچە سیر، سرکەی سێو، ئاو، ھەیە کەتێکەڵی بکەیت و ٤ سەعات تێیدا بمێنێتەوە پاشان کەمێک ھەنگوینی تێ بکەیت و بیخەیتە سەلاجەوە. 

هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 11:33AM
6768
بابه‌تی زیاتر