ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
وورگە داکەوتووەکەت لەناودەبات
SNN: 

دیارە بێزاربوویت لەدیمەنی نەشیاوی وورگت کەوەک پارچەیەک چەوری گەورە لەبەردەمتەوە دەڕوات و دادەکەوێت، ئەمەش نەک ھەر خۆت رەنگە کەسانێکی تری نزیکیشت داوا بکەن گرنگی بەخۆت بدەیت و ھەوڵی دابەزاندنی وورگت بدەیت بۆ پاراستنت لەھەر ئەگەرێکی نەخۆشی درێژخایەن.
لێرەدا رێگایەکی کاریگەر دەخەینەروو کەپشت بەپێکھاتەیەکی سروشتی دەبەستێت بۆ سوتاندنی چەوری وورگ و دابەزاندنی کێش.
پێکھاتەکانی: 
١ کەوچک ھاڕاوی زەردەچەوە
١ کەوچک ھاڕاوی زەنجەبیل 
١ کەوچک بیبەری رەش
٥ کەوچک ئاوی لیمۆ
١ کەوچک شەکری ستیڤیا (stevia)
١ لیتر ئاو
سەرەتا پێکھاتەکان تێکەڵ بکەو بیخە سەر ئاگر بیکوڵێنە . 
پاشان لایبدە لەسەر ئاگر و ٥ دەقیقە دایبنێ و دواتر بیپاڵێوە 
ئەم گیراوەیە بەدرێژایی رۆژ بخۆرەوە.
بەو جۆرە لەیەکەم ١٠ رۆژدا دەرەنجامەکان بەروونی دەردەکەون.

هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 11:40AM
23226
بابه‌تی زیاتر