ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
کەڕووی نینۆکەکانت چارەسەر دەکات
SNN: 

گرفتەکانی نینۆکی قاچ و ئازار و ھەوکردن و ئاوسانی ھۆکارێکن بۆ بێزاری مرۆڤ لەکاتی بەپێدا رۆشتن و لەپێکردنی پێڵاو ، جا ئەمەش ئەگەر بچێتە بەر خۆر و شێدار بێت و جۆرە گۆرەوییەک بپۆشیت کەرێگە لەھەواگۆڕکێ بکات ھێندەی تر بابەتەکە سەخت دەکات و دەبێتە ھۆی دروست بونی کەڕوو لەنینۆکی قاچەکاندا. 
بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دوور لەمادە کیمیاییەکان پێویست بە :
ئیسیل کحول ٩٠% 
پیرۆکسیدی ھایدرۆجین 
سرکەی سپی 
سەرەت قاپێک بھێنیت و رێژەیەکی ھاوسەنگ لەم پێکھاتانەی تێ بکەیت و تێکەڵی بکەیت و بەپارچەیەک لۆکە رۆژانە دوو جار بیدەیت لەنینۆکەکە. 
با ١٥ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاوی گەرم بیشۆ و نینۆکەکانت ووشک بکەرەوە.

هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 12:34PM
3682
بابه‌تی زیاتر