ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
پزیشکێک لەرووسیا بەم جۆرە چارەسەری شێرپەنجە دەکات
SNN: 

دکتۆر (ھریستۆ میرمیرسکی) کەپزیشکێکی شارەزای رووسیە و لەماڵەکەی خۆیدا چارەسەری سەدان حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجەی کردووە، رایگەیاندووە کەدەکرێ بەگرتنەبەری شێوازێکی چارەسەری سروشتی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە چارەسەر بکات، ئەم گیراوەیە لەشت لەژەھر پاک دەکاتەوە و کاری دڵ باشتر دەکات و بەرگری بەھێز دەکات و سستمی دەماری و مێشک باشتر دەکات ئەمەش زۆر گرنگە بۆ چارەسەری ھەموو جۆرەکانی شێرپەنجە.
پێکھاتەکانی: 
١ کیلۆگرام ھەنگوین 
٤٠٠ گرام گەنم
٤٠٠ گرام گوێز
١٢ سەلکە سیر
١٥ لیمۆ
گەنمەکە بخەرە قاپێک و ئاوی تێبکە تا دایدەپۆشێت پاشان (١٠ بۆ ١٢) سەعات بەجێی بھێڵە و دواتر ئاوەکەی بگرە و گەنمەکە بھێنە و تێکەڵی گوێزەکە و سیر و ٥ لیمۆی بکە .
لیمۆکانی تر تێکەڵی ھەنگوین بکە.
ھەموو پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و بیخە سەلاجەوە تا ٣ رۆژ.
ئەم جۆرە پێکھاتەیە دەبێ ١ کەوچکی لێ بخورێت بەماوەی ٣٠ دەقیقە بەرلەژەمەکان و بەر لەوەی بچیت بۆ خەوتن. ئەم چارەسەرە دەبێ رۆژانە بخورێت تا ماوەی یەک مانگ.

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 12:47PM
15402
بابه‌تی زیاتر