ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
شەکرە کۆنترۆڵ بکە و ١١ کیلۆگرام کێش دابەزێنە
SNN: 

توشبوویەکی نەخۆشی شەکرە دوای ئەنجامدانی چەندین توێژینەوە لەسەر نەخۆشییەکەی و میوە و سەوزە جۆراوجۆرەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا لەداھێنانی پێکھاتەیەکدا بۆ دابەزاندنی رێژەی بەرزی شەکرە.
ئەم پیاوە توانی لەماوەی مانگێکیشدا ١١ کیلۆگرام کێشی زیادەش دابەزێنێت. 
پێکھاتەکانی:
٢ مۆز، ٢ سێو، کەمێک کەلەرمی سور، ٥ کیوی، کەمێک ھەنگوین، نیو لیتر ئاو
پێکھاتەکان لەخەڵاتە بدە و دواتر تێکەڵەیەکی ھاوسەنگت دەست دەکەوێت.
ئەم کۆکتێلە بەیانیان بخۆ لەسەر سکی ناشتا بەر لەنانی بەیانی و ئێواران لەگەڵ نانی ئێوارەدا. 
ئەم گیراوەیە دەبێ (٢٥) رۆژ بەکاربھێنرێت بەوپێیەی مۆزی لەپێکھاتەدایە کەرێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆمە.
تێبینی: بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە بەپێی حاڵەتەکەتان پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن بۆ راوێژ پاشان تێکەڵەکە بەکاربھێنن یان نا.

هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 9:09PM
7368
بابه‌تی زیاتر