ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەئاوی برنج چارەسەری سکچون بکە
SNN: 

سەردەمانێکی زۆرە برنج و ئاوی برنج ناوبانگیان پەیدا کردووە بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی و گرفتەکانی ئەندامەکانی مرۆڤ. ئەوەی ئێستا ئاشکرابووە بەکارھێنانی ئاوی برنجە بۆ چارەسەری سکچون، تۆ بڵێی چۆن ئامادە بکرێت. 
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستوە کەئاوی برنج بەسوودە بۆ چارەسەری گرفتەکانی گەدە و نەھێشتنی ھەوکردن و سکچون. 
سەرەتا کەمێک برنج بھێنە بیخەرە ئاوەوە و کەمێک خوێی تێ بکە و با چەند سەعاتێک لەناویدا بمێنێتەوە. 
پاشان دو سێ جار بیشۆرەوە.
ھەنگاوی یەکەم :  ١ کوپ برنج بھێنە و ٤ کوپ ئاوی تێ بکە.
ھەنگاوی دووەم : ئاوەکە بکوڵێنە و برنجی تێ بکە تا شێوە سپی و شیریییەک دروست دەبێت.
ھەنگاوی سێیەم: ئاوەکە بپاڵێوە و وەک چایەک بیخۆرەوە جا گەرم بێت یان سارد. 
ھەنگاوی چوارەم: ھەوڵ بدە ئەو بڕەی ماوە لەئاوی برنجەکە بیخەیتە قاپێک. بەو جۆرە دەشتوانیت ٤ رۆژ لەنێو سەلاجە یان ٢ رۆژ لەنێو پلەی گەرمای ژووردا بیھێڵیتەوە.
ھەنگاوی پێنجەم: دەتوانیت ھێندەی برنج ماوەتەوە لەشێوەی سوپێک بیخۆیت.

هەفتە پێشتر - Nov 12 2017 9:10AM
2288
بابه‌تی زیاتر