ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەیانیان ئاوی تۆوی کەتان بخۆرەوە
SNN: 

پەرداخێک تۆوی کەتان بخەیتە نێو ئاوەوە چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ئەمەش دژە ئۆکسانێکی زۆر دەداتە لەش و بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش.
لەنێو پێکھاتە خۆراکییە بەسوودەکاندا بۆ تەندروستی مرۆڤ تۆوی کەتان بەدی دەکەین. کەماوەیەکی زۆرە ئەم جۆرە پێکھاتەیە دەخورێتەوە بەوپێیەی چەندین سوددی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ، ھاوکات بەوپێیەی تۆوەکەی ھەرزانە.
دەکرێ سود لەتۆوی کەتان وەربگیرێت بۆ چارەسەری گرفتەکانی لەش. 
تۆوی کەتان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی مادە و ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ یە کەمادەی ئەلفا لینۆلینیک ئەسیدی تێدایە کەزۆر گرنگە بۆ رێجیم و باڵانسی شێوازی ژیانز
ئەو ترشەی لەنێو پێکھاتەی تۆوەکەیدا ھەیە بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی لەش. 
ئەم تۆوە ڤیتامین بی تێدایە کەپێویستە بۆ چارەسەری گرفتەکانی پێست.
ئەو ئۆمیگا ٣یەی لەنێو ئاوی تۆوی کەتاندا ھەیە بەرپرسە لەپاراستنی تەندروستی لەش و کەمکردنەوەی ھەوکردنی گەدە و سستمی ھەرس بەشێوەیەکی گشتی.
تۆوی کەتان بەوپێیەی ریشاڵی زۆری تێدایە بەسوودە بۆ باشترکردنی تەندروستی ریخۆڵەکان.
بوونی رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسانەکان بەسوودە بۆ مێشک چونکە مادە ژەھریەکان لەناودەبەن.
ئەم دژە ئۆکسانانە بەسوودیشن بۆ باشترکردنی ھەرس و ھاوکاری لەبەرھەمھێنانی پرۆبایۆتیک. دژە ئۆکسانەکان ھاوکاریمان دەکەن لەرووبەرووبونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.
تۆوی کەتان باشترینە بۆ دابەزاندنی کێش ، بونی ترشە چەورییەکانیش تێیدا بەسوودە بۆ دەرکردنی چەوری زیادەی لەش. بەخواردنی تۆوی کەتان دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی رێژەی کالۆری زیادەی نێو ژەمەکان.
ئەگەر تۆوی کەتان بەرێژەیەکی باش بخورێت دەبینین بەسوودە بۆ پاراستن لەمەترسیەکانی توشبون بەشێرپەنجەەی مەمک، کۆلۆن، پرۆستات.
ھاوکارە لەپاراستنی ھاوسەنگی ئۆرگانەکان، رێگرە لەلەبڵاوبونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.
باشترین کات بۆ خواردنەوەی ئەم گیراوەیە بەیانیانە کەدەبێ پێشتر لەشەودا بیخۆیت. 
ھەوڵ بدە بەیانیان بەساردی بیخۆیت. 
لەقاپێکی سەر داپۆشراودا، ٢ کەوچک تۆوی کەتان و ٢ کوپ ئاوی کوڵاو تێکەڵ بکە .
شەو تا بەیانی دایپۆشە و بۆ رۆژی دوایی بیپاڵێوە.
بەو جۆرە بەر لەنانی بەیانی ١ کوپی لێ بخۆرەوە.

5 مانگ پێشتر - Nov 12 2017 9:39AM
4329
بابه‌تی زیاتر
بەڤیدیۆ: ئەم راھێنانە وورگ ناھێڵێت ...
پاکردنەوەی دەموچاو بەم شێوازە...
خواردنی ڤیتامین D به‌سالاَچوان توشی‌ به‌ردی گورچیله‌ ده...
راگرتنی میز توشی‌ ئه‌مانه‌ت ده‌كات ...
كاریگه‌ری‌ ده‌رمانی فشاری‌ خوێن له‌سه‌ر ژنان ...
سستمی خۆراكی كه‌م كاربۆهیدرات به‌م جۆره‌ په‌یڕه‌وبكه‌...
ئەو خۆراکانەی پێویستە دوای 6 مانگی بدرێ بەمنداڵ ...
زیانێکی مەترسیداری حەبی ئاسن بۆ ژنان ئاشکرابوو...
لەکاتی رێجیمدا دەتوانیت ئەمانەش بخۆیت ...
ئەمانە ئەو خۆراکانەن کەدەوڵەمەندن بەپرۆتین...
زەیتی زەیتون و لیمۆ بەردەوام بخۆیتەوە ئەم سودانەی دەبێ...
کاکاو سودی تەندروستی و دەروونی ھەیە ...
بەرێجیمی تور رۆژانە ١ کیلۆگرام کێش دابەزێنە ...
زۆر بەخێرایی کێش دادەبەزێنێت ...
گیراوەیەکی سروشتی بۆ نەھێشتنی بڵق و تامێسک...
ئەم خواردنانە چرچی پێست ناهێڵێت...
بۆن بەم شێوەیە کاریگەری دەکاتە سەر مێشک و جەستە...
گوڵەبەڕۆژە چارەسەری ئەم نەخۆشیانە دەکات ...