ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ باشترکردنی تەندروستیت ئەم گیراوەیە بخۆ
SNN: 

لەنێو ئەو رێگا چارەسەرانەدا کەپێویستە بگیرێتە بەر بۆ بەدەستھێنانی لەشولارێکی تەندروست و بێ گرفت رێگای سروشتی دەخەینەروو کەچەند پێکھاتەیەکی خۆراکی گرنگی لەنێودایە کەچارەسەری گرفتەکانی کەڵەکەبوونی ژەھر لەلەش دەدات.
پێکھاتەکانی: 
١ لیمۆ
١ کوپ ئاوی گەرم 
١ کەوچک ھەنگوین 
١ چنگ بیبەری رەش
سەرەتا ئاوەکە گەرم بکە و دایبگرە و ئاوی لیمۆی تێ بکە تا سارد دەبێتەوە.
پاشان پێکھاتەکانی تری تێ بکەو بیخە سەلاجەوە بۆ چەند سەعاتێک بەر لەخواردنەوەی.
ئەم گیراوەیە دوبارە بکەرەوە بۆ ماوەی دوو ھەفتە تا تێبینی نەمانی گرفتە تەندروستییەکانت دەکەیت.

6 ڕۆژ پێشتر - Nov 12 2017 1:15PM
3132
بابه‌تی زیاتر