ترافیک
دی ئێس ئۆتۆمبیلی نوێی بەرھەم ھێنا
SNN: 

کۆمپانیای دی ئێس بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبیلی نوێی DS٧ Cross back  ی نوێی ئاشکراکرد کەسەر بەمۆدیلی وەرزشی فرە بەکارھێنانی گرانبەھا SUV یە.
کۆمپانیاکەی سەر بەکۆمپانیای بیجۆ سترۆینی فەرەنسی ئاشکرایکردوە کەئۆتۆمبیلە نوێیەکە درێژی ٤.٥٧ مەترە و پشت بەئامێری دیجیتاڵی و شاشەی تەچ دەبەستێت کەپێوانی ١٢ ئینجە. ئۆتۆمبیلەکە کوشنی لەو جۆرەی ھەیە کەتایبەتمەندیی مەساژی ھەیە و دەتوانێ دەنگی دەرەوە ببڕێت بەجۆرێک سەرنشین ھەست بەگرفت و دەنگە دەنگ نەکات.
لەسستمە پێشکەوتوەکانی ئۆتۆمبیلەکە بونی عەتەری جیاواز و سستمی بینینی شەوان و سستمی ھەڵواسینی چەندین مەترە لەرێی کامێراوە.
بزوێنەری ئۆتۆمبیلەکە توانای ١٣٠ بۆ٢٣٠ ئەسپە و گێرێکی ٨ خێرایی ھەیە و بڕیارە مانگی شوباتی ئایندە بکەوێتە بازارەوە.

هەفتە پێشتر - Nov 12 2017 1:22PM
695
بابه‌تی زیاتر