لەکوردستانەوە
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات
SNN: ھەرێم عەبدولڕەحمان

بەھۆی بێ ھیوابونی لەکاری خۆبەخشی کچە خوێندکارێکی دەرچوی زانکۆی سلێمانی لەقەزای شارەزور،  ھاوشانی دایکی دەستی دایە کاری دیزاین و دورمان، لەچاوپێکەوتنێکیشدا لەگەڵ SNN باسی کارە نوێکەی خۆی دەکات.
پەیمان حەمەغەریب دەرچوی بەشی بایەلۆجی زانکۆی سلێمانی لەلێدوانێکدا بە SNNی ڕاگەیاند:"ماوەی چوار مانگە دەستمانکردوە بەکارکردن، سەرەتا دایکم پێشنیاریی کارەکەیی بۆ کردوم تائێستاش زۆر بەباشی کارەکانمان دەڕوات، ھەموو ئەندامی ماڵەکەشمان خەریکین.
وتیشی":ئەو کەسانەی سەردانمان دەکەن دیزاین و ڕەنگەکانیان پیشاندەدەین، دواتریش لەڕێگایی کۆمپیوتەرەوە نەخشەکان لەسەر ماکسی و تیشێرت و جلی کوردی بۆ دادەنێین، جا لۆگۆ یان ناوی خۆیان بێت.
ئاماژەی بەوەشدا":لەساڵی ٢٠١٥ بەشی بایەلۆجی زانکۆی سلێمانیم تەواو کرد،ماوەی زیاتر لەساڵێکیش لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی سنورەکە بەخۆبەخشی کارمکردوە، بەھۆی بێ ھیوابونم لەکاری خۆبەخشیەکە دەستم دایە ئەم کارە نوێیە، ئێستا تەنھا یەک ڕۆژ کاتم ھەیە بڕۆم بۆ کاری خۆبەخشیەکە، بەھۆی بازاڕ باشی و خۆشەویستی بۆکارەکەم.
ئەوەشی وت":ھیچ ھیوایەکمان بەحکومەت نەماوە، دەبێت خۆمان ھەوڵبدەین توانامان لەچی شتێکی دیکەدا ھەیە کاری تێدابکەین بۆ ئەوەی بێکار نەبین.
لای خۆشیەوە "فەوزی کاکەوەیس" دایکی پەیمان لەلێدوانێکدا بۆ SNNوتی":ماوەی ٣٢ ساڵە کاری دروومانی دەکەم، پاش تەواوکردنی خوێندن و دانەمەزراندنی منداڵەکانم لەکەرتی حکومی ھەوڵمدا فێریی کارەکەیان بکەم، بۆ ئەوەی بێ ئیش نەبن، کەدوو کوڕو کچێکن.
وتیشی":پێشنیارمانکردوە کارەکەمان فراوان بکەین لەگەڵ منداڵەکانم، بەڵام لەئێستادا بۆمان ناگونجێت، ھەموو ئەندامەکانی خێزانەکەشمان خەریکی کارەکەین.
ئەوەشی وت:نرخی نەخشەکانمان لەیەک ھەزار دینارەوە دەست پێدەکات بۆ ٥٠ ھەزار دینار.لۆگۆی کەناڵەکان و ناوی کەسەکان بەدڵی خۆیان دروست دەکەین.   

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

5 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 9:57AM
3109
بابه‌تی زیاتر
لەبیرەوەری کۆچی بەھرۆزدا رێکخراوێک راگەیەنرا ...
گەنجێکی رانیە ئەلبومێک بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە...
سەدان تۆن ھەناری ھەڵەبجە تا مانگی شوبات ھەڵدەگیرێت...
بومەلەرزەکەی کرماشان رۆژ کەریم دێنێتەگۆ...
پاییز گەنجان لەکۆڕێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە...
گەنمە شامیەکی جیاواز لەم ناوچەیە دەچێنرێت...
ئۆتۆمبیلەکانتان لەبەنزینەوە دەکاتە غاز...
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت...
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت...
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە...
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا ...
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات ...
جوبرائیل بەبێدەنگی دەگاتە ئیتاڵیا ...
بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانتان خورمالو بخۆن...
​فێستیڤاڵێکی نمونەیی بۆ منداڵانی کوردستان بەرێوەچوو...
​پیشانگەیەکی ھونەری ھاوچەرخ کرایەوە ...
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە ...
زیانی بابەتەکانی جوانکاری بۆ تەندروستی خانمان ئاشکرا دە...