لەکوردستانەوە
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا
SNN: کۆسار مەحمود

ڕێکخراوی کەمئەندامانی ھەڵەبجە سیمنارێک لەبارەی ئاشنا بوون بەئۆتیزم و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو حاڵەتە بۆ بەخێوکەرانی منداڵان ئەنجام دەدات و ڕاوێژکارێکی دەرونیش دەڵێت، باشترین چارەسەر بۆ حاڵەتەکە  چارەسەری ڕەفتارییە.
لەوبارەیەوە "نیان محەمەد" ڕاوێژکاری دەروونی بەSNNی ڕاگەیاند : ئۆتیزم نەخۆشی نیە، بەڵکو حاڵەتە لەھەموو شوێنێکی دونیا ھەیە و لەڕەگەزی نێر زیاترە وەک لەڕەگەزی مێ وزیاتر لەمنداڵاندا ڕودەدات و ئەکرێ زۆرجار لەتەمەنی گەورەشدا ڕووبدات.
باسی لەوەشکرد : ئەو ھۆکارانەی کەدەبنەھۆی توشبوون ، لەسەدا ٥۰ی بۆماوەییە ، و ھۆکاری بایەلۆجی و کێشەی دەمارەکان ، یان ھۆکاری ژینگەیی و بەکارھێنانی دەرمانی زۆرلەلایەن دایکەکەوە پێش لەدایک بوون یان کەمی چونی ھەوا بۆ منداڵ و کەمی ڤیتامین دی، کاریگەریان ھەیە.
وتیشی : کۆمەڵێک ڕێنمایی ھەیە ئەکرێ بۆ چارەسەر بەکار بھێنرێت لەکاتێکدا منداڵ توشی حاڵەتەکە دەبێت و بەردوامی چارەسەر پێدانەکە وادەکات حاڵەتەکە بەرەو باش بوون بچێت ، وە لەتەمەنی سێ ساڵی دەستبکرێت بەچارەسەر باشترە وەک لەوەی لەتەمەنی حەوت ساڵی یان زیاتر چارەسەری بۆ ئەنجامبدرێت.
سەبارەت بە جۆرو چۆنیەتی چارەسەرەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : چارەسەری پزیشکی و دەرونی و ڕەفتاری بۆ حاڵەتەکە ھەیە ، بەڵام پزیشکی ڕەنگە زۆرجار دەرمان نەمێنێت ئەمەش منداڵ وەک پێشتری لێدێتەوە ، بەڵام ڕەفتاریی گەر بەشێوەیەکی ئەکادیمی  ڕاھێنان بەمنداڵەکە بکرێت ئەوا بەرەو باشبوون دەچێت.
چەند ھۆکارێکی حاڵەتەکە :
١-دواکەوتن لەقسەکردن ، تا تەمەنی چوار ساڵ
٢-نەدانەوەی باوێشک
٣-سەیری چاوت ناکات
٤-پێ ناکەنێت کاتێک بۆی پێ ئەکەنی
٥-وەڵامی نیە ، ھەستی نیە، کاتێک بەناوی خۆی بانگی دەکەی
٦-چاو ناگێڕێت بۆ دەوروبەری
٧-بەدەست بای بای ناکات
٨-ھیچ دەنگێک دروست ناکات بۆ سەرنج ڕاکێشی 
٩-لاسایی جوڵەی دەربڕینی دەمووچاو ناکاتەوە
١٠-لەگەڵ منداڵی تر یاری ناکات
١١-داوای یارمەتیدان ناکات بۆ کارێک
gellerytitle

gellerytitle

5 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 10:28AM
3691
بابه‌تی زیاتر
لەبیرەوەری کۆچی بەھرۆزدا رێکخراوێک راگەیەنرا ...
گەنجێکی رانیە ئەلبومێک بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە...
سەدان تۆن ھەناری ھەڵەبجە تا مانگی شوبات ھەڵدەگیرێت...
بومەلەرزەکەی کرماشان رۆژ کەریم دێنێتەگۆ...
پاییز گەنجان لەکۆڕێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە...
گەنمە شامیەکی جیاواز لەم ناوچەیە دەچێنرێت...
ئۆتۆمبیلەکانتان لەبەنزینەوە دەکاتە غاز...
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت...
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت...
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە...
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا ...
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات ...
جوبرائیل بەبێدەنگی دەگاتە ئیتاڵیا ...
بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانتان خورمالو بخۆن...
​فێستیڤاڵێکی نمونەیی بۆ منداڵانی کوردستان بەرێوەچوو...
​پیشانگەیەکی ھونەری ھاوچەرخ کرایەوە ...
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە ...
زیانی بابەتەکانی جوانکاری بۆ تەندروستی خانمان ئاشکرا دە...