ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ خێرا سپیکردنەوەی پێست ئەلۆی ڤێرا بەکاربھێنە
SNN: 

بەدەستھێنانی لەشولارێکی نەرم و جوان و درەوشاوە خەونی ھەموو کەسێکە بۆیە دەکرێ لەرێی پێکھاتەیەکەوە بەدەستی بھێنیت کەکاریگەری لاوەکی نەبێت.
لێرەدا باس لەرێگایەک دەکەین کەتێیدا ئەلۆی ڤێرا بەکاردێت بۆ خێرا سپیکردنەوەی پێست بەوپێیەی ئەم رووەکە دەبێتە ھۆی شێدارکردنی پێست و چارەسەری گرفتەکانی بەو پێیەی دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسانەکان.
١. ئەلۆی ڤێرا و شەکربەرێژەی ٢ کەوچک تێکەڵ بکە ئەلۆی ڤێرا و شەکری بۆر تێکەڵ بکە و بیدە لەو شوێنەی دەتەوێ.
٢. ئەلۆی ڤێرا و شیر: ئەمیش دەرەنجامێکی سەرسامکەری دەبێت.
٣. ئەلۆی ڤێرا و ھەنگوین: ئەمەش زۆر بەسوودە تێکەڵی بکە و بیدە لەدەم و چاوت تا ٢٠ دەقیقە و دواتر بیشۆ.
٤. ئەلۆی ڤێرا و پاپایا: ئەمیش پێست جوان و درەوشاوە دەکات و دەبێ بەشێوەی ماسک بیدەیت لەدەم و چاوت و نیو سەعات پێوەی بێت بەر لەشتنی بەئاو.

6 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 10:58AM
5454
بابه‌تی زیاتر