ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەمۆز و دارچینی تێربخەوە
SNN: 

کەمخەوی یەکێک لەو گرفتانەی کەرووبەرووی ژیانی مرۆڤ بۆتەوە بەتایبەت لەم سەردەمەدا کەکۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و مۆبایل بۆتە بابەتێکی ئاسایی و ھەموانی سەرقاڵ کردووە لەپاڵ ئەوەشدا چەندین ھۆکاری بۆماوەیی و گرفتی نیگەرانی و قەلەقی ھێندەی تر مرۆڤی توشی گرفتی کەم خەوی کردووە، بۆیە دەرکەوتوە لەرێی چایەکەوە دەتوانیت خەوێکی باشت لێ بکەوێت و ھاوسەنگی بەدەست بھێنیت لەسەعاتی بایۆلۆژی لەشدا.
پێکھاتەکان: 
١ مۆز بەتوێکڵەوە
١ قاپ ئاو
کەمێک دارچینی
سەرەتا ئەمسەراوسەری مۆزەکە ببڕە 
بیخەرە نێو قاپێ: ئاو و بۆ ١٠ دەقیقە بیکوڵێنە
دەشتوانیت کەمێک شەکرەی (Stevia)ی تێ بکەیت بۆ تام خۆشی.
بەم جۆرە باڵانسی شەکر رادەگرێت بەر لەخەوتن.
پاشان دارچینییەکەی تێ بکە.
ئەمەش دەبێتە شێوە چایەک بەخواردنەوەی ھانت دەدات بۆ خەوێکی باش و بێ گرفت.
دەتوانیت ھێندە ئامادە بکەیت کەبەشی چەند رۆژێکت بکات.

6 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 11:27AM
3869
بابه‌تی زیاتر