لەکوردستانەوە
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە
SNN: ھەورامان ھاشم

ڕێژەی توشبون بەنەخۆشی شەکرە لەبەرزبونەوەدایەو بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرەی سلێمانیش ھۆشداریدەدات لەبارەی نەخۆشییەکەوە، ڕاشیدەگەیەنێت، "ھیچ کەموکوڕیەکمان نییە لەدەرمانداو لەلایەن بەغداشەوە بۆمان دەنێردرێت".
ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی دوەمی ٢٠١٧ لەسلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی شەکرەوە لەکلینکی ڕاوێژکاری سەنتەری شەکرەو کوێرەگلاندەکان چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە "د.تەھا مەحوی" بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرە لەسلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی ئەو سەرژمێرییەی کردومانە دەرکەوتوە لە (٤%)ی ھاوڵاتیان شەکرەکەیان ناجێگیرە لەکاتێکدا پێشتر نەخۆشی شەکرەیان نەبوە، نەخۆشیەکە نەخۆشیەکی درێژخایەنە و کاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ ھەیەو یەکێک لەھۆکارە سەرەکییەکانی جەڵتەی دڵ و مێشک نەخۆشی شەکرەیە".
وتیشی:"لەرۆژی جیھانی نەخۆشی شەکرەدا پشکنین دەکەین بۆ ئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان نییە، بۆ ئەوەی ھۆشیاری لای ھاوڵاتیان دروست بێت و ئەگەر نەخۆشیەکەی ھەبێت و پێی نەزانبێت چارەسەری بۆ بکەین".
لەبارەی ئاماری نەخۆشەکانەوە ئاشکرایکرد، ئەوەی تائێستا تۆمارکراوە ٢٩ ھەزار و ٤٩٢ نەخۆشە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و لەو رێژەیە ٢٧ ھەزار و ٧٢٢ نەخۆشیان گەورەیە و ٦٠٠ نەخۆشیان منداڵە و ھەزار و ١٧٠ نەخۆشیان ئاوارەن و رێژەکەش بەراورد بە ساڵی پار لە بەرزبونەوەدایە و ئەمساڵ ٢ دوو ھەزار و ٢٦١ نەخۆش تۆمار کراون، لەکاتێکدا ساڵی پار ھەزار و ٦٩٠ نەخۆش بوون، ھەندێک نەخۆشیش ھەن لای ئێمە تۆمار نەکراون لە شوێنی تر چارەسەر وەر دەگرن.
بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرەی شاری سلێمانی راشیگەیاند: لەبەر ئەوەی دەرمانی ئەنسۆلین چارەسەرێکی بنەڕەتی نەخۆشی شەکرەیە تائێستا  ھیچ کەمو کوڕیەکمان نەبووە و لەلایەن بەغداوە بۆمان نێردراوە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Nov 14 2017 1:15PM
914
بابه‌تی زیاتر
گرفتەکانی بەردەم پێشکەوتنی کەرتی کشتوکاڵی دەخرێنەڕوو ...
یادی رۆژنامەگەری کوردی بەرز رادەگیرێت...
پەیکەری گۆرانی شاعیر لەھەڵەبجە دانرا ...
چەند بەشێکی نوێ لەزانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی کرانەوە...
کێشەکانی کۆمەڵ لەرێگای کاریکاتێرەوە دەخرێتەڕوو‎...
ھەڵسەنگاندن بۆ پێگەو بەرپرسیارێتی میدیای کوردی دەکرێت...
رۆژنامەنوسانی کوردستان خەڵات دەکرێن ...
​پرۆژەیەک خەونی منداڵانی شەھید دێنێتەدی ...
رشتەی مرواری تایبەت بەھەورامییەکان بڵاوکرایەوە ...
ملوانکەی پچڕاو لەسلێمانی نمایش دەکرێ...
خورماڵ بیرەوەری ئەنفال دەکاتەوە...
ھەڵمەتێکی نەمام چاندن لەزانکۆی ھەڵەبجە بەرێوەچوو...
گۆڤارێکی ژینگەیی بڵاودەکرێتەوە...
خانوەکەی حاجی رەشید چاوەش دەکرێتە ناوەندی فەرەنسی...
ئەیلان کوردی لەسویسرا خەڵات دەکرێت ...
بەڤیدیۆ: شانۆیی دوو پەیامبەر نمایشدەکرێت...
ھەڵەبجە بیرەوەری ئەنفالی کردەوە...
تەسبیح فرۆشە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکەی ھەڵەبجە بناسە...