ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودێکی تری شەربەتی پرتەقاڵ ئاشکرابوو
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەخواردنەوەی چەند کوپێک شەربەتی پرتەقاڵ بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شکانی جومگەی سمت، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کەلەسەر ١٠ ھەزار کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە ئاوی پرتەقاڵ ئێسک بەھێز دەکات و دەیپارێزێت لەمەترسیەکانی شکان، توێژەران دەڵێن نھێنییەکە بونی ڤیتامین سیە کەبەزۆری لەتەماتە و شلیک و میوە و کیوی و قەرنابیت دا ھەیە.
بەپێی توێژینەوەکە ھەر کەسێک کەرۆژانە ٥٠ ملیگرام ڤیتامین سی بخوات واتە یەک پرتەقاڵی قەبارە مام ناوەند یان چارەکە کوپێک شەربەتی پرتەقاڵی فرێش ئەوا مەترسی شکانی ئێسکی بەرێژەی ٥ % کەم دەکات و دەیپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشی نەرمبونی ئێسک لەرێی ھاندانی ئەو خانانەی کەبە خانە ئێسکییەکان ناسراون و دواتر دەبنە خانەی ئێسکی پێگەیشتو.

4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 1:35PM
3087
بابه‌تی زیاتر