ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودێکی تری قارچک بۆ پێست ئاشکرابوو
SNN: 

قارچک جۆرێکە لەسەوزە کەدەکرێتە نێو پێکھاتەی چەندین جۆری خۆراکییەوە کەیەکێکیشە لەوانەی کەبەفرێشی دەخورێت.
سودەکانی قارچک تەنیا تامە خۆشەکەی نیە بەڵکو توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستوە کەقارچک دژە ئۆکسانی ئاست بەرزی تێدایە کەدژی پیربونی پێشوەختە ئەمەش کردوویەتییە سەرچاوەیەکی خۆراکی دەوڵەمەند.
ئێستاش پاراستنی جوانی و گەنجێتی بۆتە شتێکی سادە و بەتام بەو پێیەی دەرکەوتوە کەقارچک ھاورێی ئەوانەیە کەرێجیم دەکەن بەوپێیەی کالۆری کەمە و تایبەتمەندیی تری ھەیە کەدژی پیربوونە، توێژینەوەکان دەریانخستوە کەقارچک رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسانی تێدایە کەدژی پیربون و چرچی پێست و خانە شێرپەنجەییەکانە.
توێژەرانی زانکۆی پنسلڤانیای ئەمریکا ئاشکرایانکردوە کەخواردنی ژەمێک کەقارچکی تێدا بێت بەسوودە بۆ پاراستن لەچرچی پێست بەوپێیەی قارچک رێژەیەکی زۆری لەھەردوو پێکھاتەی دژە ئۆکسانی (ئەرگۆسیۆنین و گلوتاسیۆن)ی تێدایە.

4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 1:42PM
2516
بابه‌تی زیاتر