لەکوردستانەوە
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت
SNN: ھەورامان ھاشم

بۆ بەرزراگرتنی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی خوێندکارانی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی چەند چالاکییەکی جۆراو جۆر ئەنجامدەدەن.
١٤ی تشرینی یەکەمی ھەموو ساڵێک و بەبۆنەی ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانییەوە چەندین چالاکی بەو بۆنەیەوە رێکدەخرێت.
لەوبارەیەوە "بابان فەرەیدون" خوێندکاری پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: وەکو خوێندکارانی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی چەندین چالاکیمان ئەنجامدا.
وتیشی: چالاکییەکیەکانیش لەچەند کارێکی جۆراو جۆر پێکھاتبوو ھەر لە گۆرانی و موزیک و کاری شێوەکاری نوسینی ناوی سلێمانی بەکتێب، سەرجەم کارەکانیش لەلایەن خوێندکارانەوە ئەنجامدراوە.
باسی لەوەشکرد، وەکو خوێندکاران ھەموو ساڵێک لەم یادەدا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەین.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Nov 14 2017 1:53PM
1245
بابه‌تی زیاتر