ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
تێکەڵەی مۆرینگا و زەنجەبیل نەخۆشیە باوەکان چارەسەردەکات
SNN: 

بۆ چەندین سەدە مۆرینگا و زەنجەبیل ھەریەکە بەجیا بەکاردەھات بۆ چارەسەری چەندین جۆری نەخۆشی بەڵام توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە ئەم دوو پێکھاتەیە پێکەوە بخورێت و تێکەڵ بکرێت بەسودتر و کاریگەری خێراترە. 
لەوانەش: 
١. بەھۆی بونی پێکھاتەی دژە ھەوکردنەوە بەسوودە بۆ چارەسەری گرفتەکانی کۆئەندامی ھەناسەدان و رەبۆ، ھاوکات پۆتاسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە کەھاوکارە لەبەھێزکردنی سستمی بەرگری مرۆڤ.
٢. دەتپارێزێت لەدژی شێرپەنجە: دەتوانیت گیراوەی گەڵای مۆرینگا بەکاربھێنیت بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە بەھۆی بوونی (بینزیل ئاسۆسیانات). توێژینەوەکان سەلماندویانە کەبەسوودە لەدژی خانە شێرپەنجەییەکان، لەکاتی چارەسەری کیمیایشدا بەسوودە بۆ پاراستن لەشێرپەنجە لەکاتی چارەسەردا.
٣. کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت: بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری (ئیسۆفارماکۆلۆجی) مۆرینگا بەسوودە ئەگەر بەکاربێت لەجیاتی چارەسەرەکانی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ.
٤. سەرئێشە: بەپێی شێوازی چارەسەری ھیندی ، ئەم گیراوەیە بەکاردێت بۆ نەھێشتنی سەرئێشە و شەقیقە و ئازارشکێنە.
٥. پەستانی بەرزی خوێن: بەھۆی بونی (سیۆکاربامات) و (ئایسۆسیانات گلایکۆسید)ەوە بەسودە بۆ دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن.
٦. بۆ گەدە:  کاریگەری ھەیە لەسەر پاراستنی گەدە لەبرینداریی و زۆربوونی ترشی . 
٧. جگەر دەپارێزێت: بەتایبەت بۆ ئەوانە باشە کەگرفتی جگەریان ھەیە.
٨. دژی کەم خوێنی (ئەنیمیا)یە: مۆرینگا چەندین پێکھاتەی دژە ئەنیمیای تێدایە، و پرۆتین و ڤیتامین و کانزای تێدایە.
دەکرێ زەنجەبیل بەکاربھێنرێت بۆ:
١. نەھێشتنی سەرگێژخواردن لەفرۆکەو ئۆتۆمبیل و بەلەمدابۆ ئەوەش بەر لەگەشتەکەت بە ٣ سەعات زەنجەبیل بخۆ. 
٢. بۆ توشبوانی شێرپەنجە: خواردنی زەنجەبیل دڵ تێکەڵھاتنیان کەمتر دەکاتەوە.
٣. بۆ ژنی دووگیان سەرگێژخواردن و دڵ تێکەڵ ھاتن کەم دەکاتەوە بەڵام دەبێ لەسەر سکی تێر بخورێت واتە نابێ بەگەدەی بەتاڵ بیخۆیت.

3 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 8:51AM
2341
بابه‌تی زیاتر