ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەنەرمبون و شکانی نینۆک دەتپارێزێت
SNN: 

نینۆکەکان بەشێکن لەجوانی و سەرنجراکێشی خانمان بۆیە بەجوانی وتەندروستی ھێشتنەوەی شتێکی گرنگە بۆیان، بەڵام بەچەند ھۆکارێک رەنگە نینۆکەکان نەرم و ناتەندروست بن و توشی شکان و زەردھەڵگەران بن، بۆیە لێرەدا چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتەدەخەینەروو.
پێکھاتەکانی :
١ کیس چای سەوز 
١ کوپ ئاو 
سەرەتا چاکە و ئاوەکە بخە سەر ئاگر کەدەستی بەکوڵان کرد بیخە کوپێک و با ٢٠ دەقیقە پشوو بدات پاشان بیخە قاپێک و کیسە چاکان دەربھێنە.
ئەوەی گرنگە دەبێ سەرەتا نینۆکەکانت پاک بکەیتەوە پاشان ئەم گیراوەیە بەکارھێنیت کەئەویش دەبێ دەست بخەیتە نێو گیراوەکە بۆ ٥ دەقیقە. ئەمەش ھەفتەی ٢ یان ٣ جار بکە لەھەفتەیەکدا بەو جۆرە بەخێراترین رێگا ئەنجامە باشەکەی دەردەکەوێت.

3 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 8:55AM
1915
بابه‌تی زیاتر