لەکوردستانەوە
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت
SNN: کۆسار مەحمود

ئەو فۆتۆگرافەرەی ماوەیەک پێش ئێستا لەپارێزگای ھەڵەبجە وێنەی ئاژەڵێکی دەگمەنی گرت لەڕێگەی SNNەوە ڤیدیۆکەی بڵاو دەکاتەوەو چەند زانیاریەک لەبارەیەوە دەخاتەڕوو.
لەوبارەیەوە "پێشڕەو مەھدی" فۆتۆگرافەر بەSNNی ڕاگەیاند : لەسەرەتادا کەوێنەکەیم بڵاو کردەوە زۆرێک لەخەڵکی ئاژەڵەکەیان بە(بزن مژە) ناو ھێنا بەڵام بەدڵنیایەوە وانیە و لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت کە قەبارەی لەبزن مژە گەورە ترەو بەپێی وتەی چەند شارەزایەکیش بەجۆرێک لەخێزانی (Comodo Dragon) ناوی دەھێنن بەپشت بەستن بەوەی زمانی دوو بەشەو  پەنجەکانی وەک ئەو خێزانە وایە، تەنھا گومانێک ھەبێت قەبارەکەیەتی کە ئەوەی لێرەھەیە کەمێ بچوکترە.
وتیشی : لەپێناو پاراستنی ئاژەڵەکە نەمویستوە بەدیاریکراوی شوێنەکەی ئاشکرا بکەم بەڵام لەیەکێک لەشاخەکانی ھەڵەبجە بینیوومە، کاتێک بۆ کاری فۆتۆگرافی ڕۆشتووم.
پێشڕەو مەھدی ئاماژەی بەوەشکرد : ئەم ئاژەڵە پەلاماری کەس نادات، تەنھا لەکاتێکدا نەبێت کە کەسێک بێەوێت ئازاری پێبگەیەنێت  کەبۆ خۆپاراستنی چەند پەرچە کردارێکی دەبێت.
پێشڕەو مەھدی کەماوەی زیاتر لەچوار ساڵە کاری فۆتۆگرافی لەبواری سروشتدا دەکات دەڵێت تەنھا وەک حەزێکی خۆم ئەم کارە دەکەم و زیاتریش لەپەیجی تایبەتی خۆمدا بڵاویان دەکەمەوە.

3 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 9:35AM
43387
بابه‌تی زیاتر
لەبیرەوەری کۆچی بەھرۆزدا رێکخراوێک راگەیەنرا ...
گەنجێکی رانیە ئەلبومێک بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە...
سەدان تۆن ھەناری ھەڵەبجە تا مانگی شوبات ھەڵدەگیرێت...
بومەلەرزەکەی کرماشان رۆژ کەریم دێنێتەگۆ...
پاییز گەنجان لەکۆڕێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە...
گەنمە شامیەکی جیاواز لەم ناوچەیە دەچێنرێت...
ئۆتۆمبیلەکانتان لەبەنزینەوە دەکاتە غاز...
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت...
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت...
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە...
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا ...
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات ...
جوبرائیل بەبێدەنگی دەگاتە ئیتاڵیا ...
بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانتان خورمالو بخۆن...
​فێستیڤاڵێکی نمونەیی بۆ منداڵانی کوردستان بەرێوەچوو...
​پیشانگەیەکی ھونەری ھاوچەرخ کرایەوە ...
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە ...
زیانی بابەتەکانی جوانکاری بۆ تەندروستی خانمان ئاشکرا دە...