ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئاوسانی بەیانیانی چاوەکان چارەسەر دەکات
SNN: 

زۆربەی خانمان گرفتی ئاوسانی چاویان ھەیە کاتێ بەیانیان بەئاگا دێنەوە لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێکی تریان کیسەی فرمێسک رێژ لەبەرچاویان دەردەکەوێت بەو جۆرە خانمان ماندوو دەردەکەون و دەم و چاویان ھیچ درەوشانەوە و جوانییەکی پێوە نابێت.
بۆ چارەسەری ئەم گرفتەش گۆڤاری (کۆزمۆپۆلیتان)ی ئەڵمانی رێنمایی ژنان دەکات بەبەکارھێنانی جۆرە دەرمانێکی دڵۆپە کەکاریگەری شێدارکەری ھەبێت وەک (ترشی ھیالۆرۆنیک) لەئێواران بۆ رێگری لەکۆبوونەوەی شلەمەنی لەرژێنی ووشکی پێَڵوی چاودا.
ھاوکات دەتوانیت چارەسەری ئەم گرفتەی بەیانیان بکەیت لەرێی خواردنەوەی ١.٥ لیتر ئاو بەشێوەیەکی رۆژانە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی پێویست بخەویت لەشەودا بەرێژەیەک کەکەمتر نەبێ لە ٦ سەعات، سەرباری ئەمەش ھەوڵ بدرێ میوە و سەوزە زیاتر بخورێت بەتایبەت خەیار و شوتی، ھەوڵیش بدرێ خۆ بەدووربگیرێ لەخوێ و واز لەجگەرەکێشان بھێنرێت.

3 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 9:57AM
2305
بابه‌تی زیاتر