کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەم ٥ دەستەواژەیە پەیوەندیی ھاوسەرێتی بەرەو داڕمان دەبات
SNN: 

بەردەوامی لەپەیوەندی ھاوسەرێتیدا یەکێکە لەگرنگترین ئەو رکابەرییانەی کەرووبەری ژن و پیاو دەبێتەوە جا کاریگەرییەکەشی نەرێنی یان ئەرێنی دەکەوێتەوە بەسەر ژیانیاندا، ھەندێ جار مرۆڤ چەند دەستەواژەیەک بەکاردەھێنێت لەکاتی گفتوگۆکانیدا کەوادەکات پەیوەندییەکەی توشی داڕمان و ناسەقامگیری بەرێت.
لەوبارەیەوە وێب سایتی (فامیلی شەیر)ی ئەلیکترۆنیی ئەو پێنج دەستەواژەیەی دیاریکردووە کەپەیوەندییەکە توشی گرفت دەکات : 
١- تۆ لێم تێ ناگەیت: ئاماژەیەکە کەئەو کەسە ناتوانێ لەکەسی بەرامبەر تێ بگات واتە ژیر نیە ئەمەش ھەستێکی ناخۆش دروست دەکات.
٢- لاچۆ لەبەرچاوم: ئەمەش گفتوگۆکە دەباتە ئاستێکی کەم و دەبێتە شەرمەزاری بۆ کەسی بەرامبەر و رێگەی گەیشتن بەچارەسەر دەگۆڕێت، لەجیاتی ئەوە بڵێ بوارم بدە بەتەنیا بم تا ھێمن بمەوە.
٣-تۆ بێزارکەری: مانای وایە تۆ کەسێکی جێی قبوڵ نیت بەلای منەوە بۆیە ھەوڵ بدە کەھەستت بەم دۆخە کرد چالاکییەک بکەیت دوور لەھاوسەرەکەت تا ھێور بیتەوە وتوشی ئەم شتانە نەبیت.
٤- تۆ ئەرکی خۆت بەجێ ناگەیەنیت: مانایەکی خراپی ھەیە کەئەو کەسە توانای نیە کاروباری خۆی و ئەرکەکانی بەرامبەر تۆ و خێزانەکە بەجێ بگەیەنێت ئەمەش ھێندەی تر دەیرووخێنێت.
٥-تۆ ھەرگیز ناگۆڕڕێیت: نامەیەکی بێزارکەرە بۆ کەسی بەرامبەر دەبێتە ھۆی ئەوەی متمانە بھێنێت کەھەرگیز ناگۆڕێت و گۆڕانکاری بۆی سەختە بۆیە باشترە لەجیاتی ئەم دەستەواژانە پشتیوانی بکەیت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێویست لەژیانیدا.

مانگ پێشتر - Nov 17 2017 4:41PM
2203
بابه‌تی زیاتر