کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەم دەستەواژانە بەھاوسەرەکەت مەڵێ لەدووگیانیدا
SNN: 

ماوەی دووگیانی یەکێکە لەماوە ھەستیارەکان بەلای خانمانەوە لەرووی لەشولار و دەرونییەوە بۆیە دەبێ پیاو پەرۆش بێ لەمامەڵەکردنی بەشێوەیەکی گونجاو و رەچاوی ھەستی بکات بەپێی توانا.
لەوبارەیەوە وێب سایتی فامیلی شەیر چەند لیستێکی دەستەواژەکانی ئاشکراکردوە کەنابێ پیاو بەژنەکەی بڵێت لەکاتی دووگیانیدا:
١. شێوەت لەچاو جاراندا گۆراوە: ئەمەش لەبارەی شێوە و قەبارەی ئەو کەسەوە بەھۆی دووگیانییەوە کەکاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر باری دەروونی و لەجیاتی ئەوە باشترە پێی بڵێت تۆ بەدووگیانییەوە جوانتر بوویت.
٢. میزاجت لەدوای دووگیانی سەیر گۆڕراوە: بەھۆی دووگیانییەوە گۆرانکاری سروشتی لەخانمان روودەدات بەڵام ناتوانێ کۆنترۆڵی ھەست و بۆچون و میزاجی خۆی بکات بۆیە دەبێ بەردەوام لەگەڵی بیت بۆ پشتیوانیکردنی.
٣. ئەم عەزییە بۆتۆ ناگونجێت: ھەوڵ بدە کۆنترۆڵی ئەوە نەکەیت کەژنەکەت ھەڵیدەبژێرێت بۆ پۆشینی چونکە رەنگە ئەوە تاکە جل بێت کەبۆی ببێت و ھەست بەئارامی بکات.
٤. تۆ ئەرکەکانی ناوماڵ بەباشی بەجێ ناگەیەنیت: ئەمەش بەوپێیەی دووگیانە وەک جاران ئیشی بۆ ناکرێت بەھۆی ماندوێتییەوە بۆیە ئاساییە ھاوکاری بکەیت و فشارەکەی لەسەر کەم بکەیتەوە.

3 هەفتە پێشتر - Nov 20 2017 8:46AM
4384
بابه‌تی زیاتر