کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
خۆت لەم ھەڵانە بپارێزە لەکاتی ناکۆکی خێزانیدا
SNN: 

ناکۆکی خێزانی یەکێکە لەگرفتە باوەکان کەدەبێتە ھۆی تێکدانی سەقامگیری ژیانی ھاوسەرێتی و ھەرەشەی بەردەوامی بوونی، سەرباری ئەمەش کەشتێکی ئاساییە رووبدات بەچەندین ھۆکار بەڵام شێوازی مامەڵەکردنی یەکتری لەم کاتەدا دەرەنجامەکەی دەست نیشان دەکات، لەوبارەیەوە وێب سایتی (باستل)ی ئەلیکترۆنی چوار ھەڵەی دیاریکردوە کەدەبێ ھاوسەران خۆیانی لێ بەدوور بگرن لەکاتی گرفت و ناکۆکیدا کەئەوانیش:
١- لۆمەکردنی کەسی بەرامبەر بەشێوەیەکی تەواو کاتێ گرفتێک دروست دەبێ و خۆدزینەوە لەبەرپرسیارێتی بەشێوەیەکی تەواو. 
٢- تۆمەتبارکردن و شەرمەزارکردن و جوێندان: ئەمەش ھەڵەیە و زیان بەپەیوەندیی ھاوسەرێتی دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆی گەورەبوونی کێشەکە بۆیە دەبێ ھەردولا خۆ بەدووربگرن لەوە.
٣-کۆتایی ھێنان بەشەڕ و ناکۆکی بەبێ ئەوەی بگەیتە چارەسەرێک ئەمەش دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی کێشەکان.
٤-بەکارھێنانی توندوتیژی لەکاتی شەڕ و ناکۆکی خێزانیدا چونکە ئەمە جێی قبوڵ نیە لەپەیوەندیی ھاوسەرێتیدا و دەبێتە ھۆی گەورەبونی کێشەکان و ئەگەری جیابوونەوە.

3 هەفتە پێشتر - Nov 22 2017 12:58PM
2419
بابه‌تی زیاتر