کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
باشترین تەمەن بۆ چونە نێو ژیانی ھاوسەرێتییەوە
SNN: 

دوای گەیشتنە تەمەنی ١٨ ساڵی چەندین بەرپرسیارێتی دەچێتە ئەستۆی مرۆڤ وەک چونە زانکۆ و کارکردن و مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵ لەمەودایەکی فراواندا ئەمەش دەبێتە ھۆی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ رەگەزی بەرامبەردا کەرەنگە دواجار بگاتە ھۆی ھاوسەرێتی.
لەم بوارەشدا ھۆشداری درایە ئەو گەنجانەی تەمەنیان ١٨ی تێنەپەڕاندوە لەپەیوەندیی و ھاوسەرێتی لەم تەمەنەدا کەتوشی بەرپرسیارێتییەکیان دەکەن ھێشتا لەتوانای ئەواندا نیە.
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی ھاوسەرێتی لەتەمەنێکی پێشوودا رەنگە مرۆڤ توشی جیابوونەوەی ھاوسەران ببێت، بۆیە بەر لەتەمەنی ٢٣ ساڵی باشترە بیر لەھاوسەرێتی نەکەنەوە.
توێژینەوەیەک دەریخستوە ئەو کەسانەی لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا ھاوسەرێتیان کردووە رێژەی جیابوونەوەیان ٦٠% یە و ئەوانەش کەلەدوای ٢٣ ساڵی ھاوسەرێتیان کردوووە ٣٠% بوون.
دوای ٢٣ ساڵی گەنجان لەزانکۆ دەردەچن و دەست بەژیانی پیشەیی خۆیان دەکەن کەزامنی سەقامگیری مادی بکات بۆیان و رەنگە ئەوکات باشترین ژیانی ھاوسەرێتی سەقامگیر بژین و سەرکەوتووتر بن. 
سەرچاوە: رۆژنامەی میرەری بریتانی

3 هەفتە پێشتر - Nov 24 2017 3:29PM
6497
بابه‌تی زیاتر