کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چۆن دەزانیت پیاو زۆر لەخۆی دەکات لەبەردەوامی پەیوەندییەکەتان
SNN: 

بەردەوامی لەپەیوەندیی ھاوسەرێتی پێویستی بەچەندین ھۆکار ھەیە لەگرنگترینیان خۆشەویستی ئاڵوگۆرکراوی نێوان ھاوسەران کەرەنگە بگاتە دۆخێکی ناسەقامگیر و لەکۆتاییدا ببێتە ھۆی جیابوونەوە. 
لەھەندێ جاریشدا پیاوان قوربانی دەدەن بۆ سەرخستنی پەیوەندییەکەیان رەنگە بەبێ ئەوەی ھیچ سۆزێکیشیان ھەبێ بۆ یەکتری. 
لێرەدا ٤ ئاماژە دەخەینەروو کەتێیدا ژن بزانێت پیاوەکەی زۆر لەخۆی دەکات بۆ بەردەوام بوون لەپەیوەندیی ھاوسەرێتی، کەئەمانەش وێب سایتی (فامیلی شەیر)ی ئەلیکترۆنی دەست نیشانی کردووە: 
١-کات ناکاتێک داوا دەکات بەتەنیا بمێنیتەوە و ئەمەش دیارە ھەست بەبەختەوەری ناکات لەپاڵ ھاوسەرەکەیدا و ناچارە بەردەوام بێت بۆ سەرخستنی پەیوەندیی ھاوسەرێتییەکە.
٢- دەستپێشخەریی نەکردن لەدەربڕینی خۆشەویستی: کاتێ پیاوێک دەستپێشخەر نەبێت لەدەربرینی خۆشەویستی بۆ ھاوسەرەکەی و بەشان و شەوکەتیدا ھەڵ نەدات ئاماژەیە کەھیچ ھەستێکی خۆشەویستی نیە بۆی و سەختە گوزارشت بکات لەخۆشەویستی خۆی بۆی لەگەڵ تێپەربوونی کاتدا.
٣- پەلەکردن لەپەیوەندییەکە ئەمەش ئاماژەیەکە ھەرچەندە ھەستی خۆشەویستی تەواوی نیە بۆ ئەو کچەی دەیەوێ بیخوازێت بەڵام ھەر پەلە دەکات لەرێوشوێنەکان و ھاوسەرێتی.
٤-ھەوڵی گۆڕینی کەسایەتیت: رەنگە پیاو داوا بکات کەژنەکەی گۆڕانکاریی بکات لەشێوە و رووخسار و کەسایەتیدا بەشێوەیەکی بەردەوام و ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی حەزی لەکەسایەتی و رووخساری نیە و ھیچ ھەستێکی ئەرێنی نیە بۆی.

2 هەفتە پێشتر - Nov 25 2017 10:44AM
2652
بابه‌تی زیاتر