ژینگه
ژینگه
بەخۆشەویستی ھاوسەر ھەڵدەبژێرێت
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستوە کەباڵندەی کرکی دیاردەی خۆشەویستی یەکەمین کەلای مرۆڤ بە"خۆشەویستی لەقۆناغی منداڵی" .
تیمێک لەزانکۆی جۆرجیا لەئەمریکا توانیان تایبەتمەندیی ھەڵسوکەوتی جۆرێکی دەگمەنی باڵندەی کرکی ئەمریکی (Grus Americana)ی ئاشکراکرد کەژمارەی لەسروشتی کێویدا نزیکەی ٤٠٠ دانەیە.
زانایان بۆیان دەرکەوت کەسێیەکی باڵندەکانی ئەم جۆرە بەر لەماوەیەکی درێژ لەتەمەنی باڵغبوندا ھاوبەشی خۆی دەدۆزێتەوە.
زانایان توانیان بکۆڵنەوە لەبەشی خۆرھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەویلایەتی ویسکۆنسن کەتێیدا ناوچەیەکی پارێزراو ھەیە، توێژەران ئاشکرایانکرد کەئەم جۆرە باڵندەیە لەماوەیەکی ھاورێیەتی دوورودرێژدایە بەر لەوەی زاوزێ بکەن ئەمەش تایبەتمەندییەکی باشی دەداتێ بۆ زۆربوون و بەدەستھێنانی ھاورێی دڵسۆز. 
زانایانی باڵندە ناسی دەریانخست کەخۆشەویستی بەلای باڵندە کێوییەکانەوە گرنگترە لەخۆراک.

6 مانگ پێشتر - Nov 29 2017 11:50AM
1424
بابه‌تی زیاتر