کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٧ سودی لەباوەشگرتنی ھاوسەران لەکاتی خەوتندا
SNN: 

بەپێی ئەو داتایانەی کەکۆنگرەی جیھانی بۆ چارەسەری دەروونی لەشەنگەھای ئاشکرایکردوە لەباوەشگرتنی ژن لەکاتی خەوتندا سودی دەروونی گرنگی ھەیە، لەوانەش: 
١. کەمکردنەوەی فشاری بەرز و فشاری دەروونی: لەباوەشگرتن و خستنەسەر سنگی دەبێتە ھۆی دەردانی ھۆرمۆنی ئۆکسینتۆسین کەمەترسی نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە و ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمتر کردنەوەی پێکانی سەر و نەخۆشی تر.
٢. خەوێکی باشتر : لەباوەشتگرتنی ژن یان ژن بۆ پیاو ھاوکاری ژنان دەکات خەوێکی باشدا. توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستوە کەلەباوەشگرتن کۆرتیزۆل دادەبەزێنێت و خەوی باشتر دەبێ و فشاری دەروونی کەمتر دەبێت.
٣. لەباوەشگرتن رۆمانسیەت زیاتر دەکات.
٤. لەباوەشگرتنی بەردەوام بەبێ قسەش بێت ئەمە باشە بۆ لێک نزیکبونەوەی ھاوسەران.
٥. لەباوەشگرتن وادەکات ھەموان ھەست بەرەزامەندی و یەکتر قبول کردن بکەن.
٦. کەمکردنەوەی ماندوێتی : ساتێک ئارامی بەردەست دەکات و مێشک ھێور دەبێتەوە
٧. سوتاندنی کالۆری زیادە: بەوپێیەی لەباوەشگرتن لێدانەکانی دڵ خێراتر دەکات و ئەدرینالین دەردەدات لەگوێزەرەوە دەمارییەکانی خوێندا. زیادبونی ئەدرینالین دەبێتە ھۆی خێراکردنی ھەرس و سوتاندنی کالۆری زیادە. توێژینەوەیەک دەریخستوە ئەگەر لەباوەشگرتن زیاتر لە ٢٠ چرکەی تێپەراند ئەوا لەیەک دەقیقەدا (٢ بۆ ٣) کالۆری دەسوتێنێت.
2 هەفتە پێشتر - Nov 30 2017 9:54AM
32229
بابه‌تی زیاتر