کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ھاوسەرەکەت توڕەیە بەم جۆرە رازی بکە
SNN: 

ھیچ پەیوەندییەکی ھاوسەرێتی بێ گرفت و ناکۆکی نیە و ھەندێ جار بەھۆی گۆرانکاری و حەز و ئارەزووەوەیە سەرباری چەندیینی تر. 
ژنان ناسراون کەبەسۆزترن لەپیاوان و ناکۆکی توشی ھەست کردن بەبێزاری و توڕەبونیان دەکات و ئەمەش کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر پەیوەندییەکەیان بۆیە لێرەدا دەبێ پیاوان مامەڵەی دروستی لەگەڵ بکەن و رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر.
لێرەدا ئەم ٣ شتە دەخرێتە روو کەپێویستە پیاوان بیکەن کاتێ ھاوسەرەکەیان ھەستی بەبێزاری کرد، ئەمەش وێب سایتی (فامیلی شەیر) ئاشکرایکردووە: 
١-رامەکە لەشەڕ و ناکۆکیەکە بەڵکو ھەوڵ بدە ھێمنانە رووبەرووی ببیتەوە و خۆتی لێ بەدوور مەگرە چونکە گرفتەکە زیاتر دەبێت.
٢-ئامادەبە بۆ گفتوگۆ: رەنگە ھاوسەرەکەت ھەستی بەبێزاری کردبێت دوای گفتوگۆی زۆر لەگەڵتدا بۆیە ھەوڵ بدە ھێمنی بکەیتەوە و گفتوگۆی بنیاتنەرانەی لەگەڵ بکەیت.
٣-لەیادت بێت پەیوەندی ھاوسەرێتی بابەتێکی ھاوبەشە و ماف و ئەرکەکانی یەکسانە، بۆیە دەبێ ئەرکی خۆت بەدی بھێنیت و کەم تەرخەم نەبیت لەبەدیھێنانی مافەکانی کەسی بەرامبەریش.

هەفتە پێشتر - Dec 3 2017 10:58PM
2511
بابه‌تی زیاتر